ئەردۆغان پرسی چەکدانانی پەکەکە لەگەڵ ژمارەیەك سەرۆكی وڵاتان تاوتوێ دەکات شیکاری

نوچە نێت

وەرگێڕانى: دنیا ئەحمەد

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەدوای چەکدانانی پەکەکە لە (11)ـی تەمووز بە تەلەفۆن لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات و سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی ئازەربایجان گفتوگۆیان پرۆسەی ئاشتی و دەستپێشخەری تورکیا کردووە بۆ کۆتایهێنان بە شەڕى چەند ساڵەى نێوان حکومەت پارتى کرێکاران. 

فەرمانگەى بەرێوەبەرایەتى پەیوەندییەکانى دەرەوە لە سەرۆکایەتى تورکیا بڵاوى کردەوە, رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بە تەلەفۆن لەگەڵ محەمەد بن زاین ئال نیهان گفتوگۆکیان کرد. 

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکانی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، ئەردۆغان لە پەیوەندییەکەدا باسی لە هەنگاوەکانی تورکیا بۆلابردنی هەڕەشەکانى شەڕ لە ناوچەکە و بەردەوامی هەوڵەکانیان بۆ بەرەوپێشوەچوونی پرۆسەی شاتى لە تورکیا کردووە.

لە راگەیێندراوەکە ئاماژە بەوەشکراوە، هەر لەو پەیوەندیەدا سەرۆکی ئیمارات پشتیوانی خۆیان بۆ تورکیا دەربڕی لە پرۆسەی چارەسەری ئاشتی و سەرکەوتنی پرۆسەکە ڕۆڵێکی بەرچاوی دەبێت لە ئاسایشی ناوچەکە .

هەروەها تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکە گفتوگۆیان لەسەر دانوستاندنەکانی ئازەربایجان و ئەرمینیا لە ئەبووزەبی پایتەختی ئیمارات کردووە،  ئەردۆغان رایگەیاندووە لە نزیکەوە چاودێری دانوستاندنەکان دەکەن و بەردەوام دەبن لە پشتیوانی هەوڵەکان بۆ بەدەستهێنانی ئاشتی لە قەفقاز.

هەرلەو پەیوەندیە باسیان لە بەهێزکردنی پەیوەندییە ستراتیژیە هاوبەشەکانی تورکیا و ئیمارات لە بوارەکانی پیشەسازیی بەگریی و تەکنەلۆژیا و چەند بوارێکی دیکە کردووە. 

هەر لەچوارچێوەی چەکدانانی پەکەکە و بەئامانج گەیاندنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، ئەرۆدۆغان و ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆکی ئازەربایجان بە تەلەفۆن گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندییەکانى هەردوو وڵات و پرسەکانی ناوچەکە و جیهان کرد.

بەڕێوەبەرایەتی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا سەبارەت بەو پەیوەندیە لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، ئەردۆغان لەو دیدارە پشتیوانی خۆی بۆ بەدەستهێنانی ئاشتی لە باشووری قەفقاز دەربڕیوە و هیوای بەردەوامی دانوستاندنەکانی بە سەرۆکی ئازەربایجان گەیاندووە.

سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی و دەستپێشخەری ئەردۆگان بۆ ئەم پرسە، سەرۆکی ئازاربایجان خۆشحاڵی خۆی بۆ سەرکەوتنی چەکدانانی پەکەکە و بەئامانج گەیاندنی پرۆسەی ئاشتى دەربڕیوە. 

هەر سەبارەت بەو پرسە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندی بە سەرۆک کۆماری تورکیا دەکات، ئەردۆغان بە سودانی ڕاگەیاندووە کە پرۆسەکی چەکدانانی پەکەکە بەشێوەیەکی زۆر هەستیار بەردەوامە و ئامانجی تورکیا نەهێشتنی "تیرۆرە" لە ناوچەکە بۆ هەمیشەیی و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ بەردەوامی پرۆسەکە و بەئاگاییەوە رووبەڕووی هەرهەڵێک دەبنیەوە بۆ تێکدانی پرۆسەکە.

تەوەرێکی دیکەی پەیوەندیەکەیان بریتی بووە لە بەردەوامی پەیوەندیە هاوبەشەکانی تورکیا و عێراق بەتایبەتی ڕێرەوی گەشەپێدان لەسەر بنەمانی سوود گەیاندن بە هەودوو وڵات. 

سەرچاوە: ماڵپەڕی تەرەتە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین