ئەردۆغان بۆ مام جەلال: من پێغەمبەر محەمەد نیم رەجەب تەیب ئەردۆغانم
نوچە نێت
ئەمرۆ چوارشەممە (16/ تەمووز/ 2025) رۆژنامەى (شەرقوئەوسەت) بەدواداچوونێکى بۆ پڕۆسەى ئاشتى لە تورکیا بڵاوکردۆتەوە، سەبارەت بە سەرەتاى هەوڵەکانى پڕۆسەى ئاشتى لە ساڵى (2008) مام جەلال سەردانى تورکیا دەکات، کامەران قەرەداغى لەو سەردانەدا کە هاوێیەتى مام جەلالى کردووە، باس لە گفتوگۆیەکى نێوان ئەردۆغان و مام جەلال دەکات و دەڵێت، مام جەلال لە سەرەتاى قسەکانى ئەو پرسیارەى لە رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد و گوتى، ئەگەر ئەو هەزاران چەکدارە لە چیاکانى قەندیل دابەزێنینە خوارەوە و رەوانەى تورکمان کردنەوە، بەرەو کوێ دەچن، بەرەو زیندان دەچن، یان دەچنە ماڵەکانیان؟.
ئەرۆدغان بەرانبەر ئەو پرسیارە بێدەنگ دەبوو، پاشان مام جەلال پرسیارەکەى گۆڕى و گوتى، بەڕێز ئەردۆغان ئایا تۆ موسڵمانێکى باشیت؟ ئەرۆغان بێ دوودڵى گوتى، بەڵێ، پاشان تاڵەبانى گوتى، ئایا پێغەمبەر دەکەیت بە پێشەنگى خۆت، ئەردۆغان بە سەرسوڕمانەوە گوتى، هیچ موسڵمانێکى باش نییە، ئەوە نەکات، پاشان تاڵەبانى قسەکەى لە زمانى ئەردۆغان قۆستەوە گوتى، بۆچى ئەو کارە ناکەیت کە پێغەمبەر کردوویەتى و کار بەو ئایەتە قورئانییە ناکەیت، کە دەفەرموێت، "ادْخُلُوهَا بِسَلَامٍ آمِنِينَ" ئەردۆغان گوتى، من رەجەب تەیب ئەردۆغانم نەک پێغەمبەر محەمەد.
کامەران قەرەداغى، نووسەر و رۆژنامەنووسێکى دیارى کوردە و لە قۆناغى یەکەمى پڕۆسەى ئاشتى لە سەرەتاى نەوەدەکان رۆڵى هەبوو لە درووستکردنى پەیوەندى لەنێوان تورگۆت ئۆزاڵ، سەرۆک کۆمارى ئەو کاتەى تورکیا و سەرکردە کوردەکانى باشوورى کوردستان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment