ئیسرائیل بە مەرج رێگە دەدات هێزە ئەمنییەکانى سووریا بچنە سوەیدا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرچاوەیەکى سیاسى ئیسرائیل رایگەیاند، رێگا دەدەن ماوەى (48) كاتژمێر هێزە ئەمنییەکانى سووریا بچنە ناو سوەیدا بۆ کۆنتڕۆڵکردنى ئاڵۆزییەکانى ئەو شارە، لە بەرانبەردا وەزارەتى ناوخۆ رەتى دەکاتەوە هێزەکانیان بچنە ئەو شارە.

ئەمرۆ هەینى (18/ تەمووز/ 2025) ماڵپەڕى (سکاى نیوز عەرەبى) بڵاوى کردەوە، نورەدین بابا، گوتەبێژى وەزارەتى ناوخۆى سووریا رایگەیاند، ئەو راپۆرتانەى باس لە بڵاوکردنەوەى هێزەکانی حکومەت دەکەن لە پارێزگەى سوەیدا دوورن لە راستییەوە، لە بەشێکى دیکەى قسەکانى جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ هەر جووڵەیەک یاخود بڵاوکردنەوەیان لە پارێزگاى سوەیدا لە ئامادەسازیى دان.

سەرچاوەیەکى سیاسى ئیسرائیل رایگەیاند، تەلئەبیب بەشێوەیەکى سنووردار رێگە بە هێزەکانى سووریا دەدات بۆ ماوەى (48) کاتژمێرى داهاتوو بچنە ناو پارێزگاى سوەیدا، بەگوێرەى سەرچاوەکانى هەواڵ ئەو بڕیارەى ئیسرائیل بۆ رێگرییە لە ئاڵۆزبوونى زیاترى ئەو شارە لە باشوورى سووریا.

پێشتریش گوتەبێژى وەزارەتى ناوخۆى سووریا رایگەیاند بوو، بۆ رێگرى لە جەنگى دروزەکان و عەرەبە بەدوەکان، ئامادەن هێزەکانیان دووبارە لە سوەیدا بڵاوە پێکەن.

لە چەند رۆژى رابردوو جارێکى دیکە پارێزگاى سوەیدا کە زۆرینەى دانیشتووەکانى دروزن، ئاڵۆزى تێدا سەرى هەڵدایەوە، دواى چوونى هێزەکانى سووریا ئیسرائیل چەند شوێنێکى لە دیمەشق بۆردوومان کرد، هێزەکانى سووریاى ناچار بە کەشانەوە کرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین