سلۆڤینا دوو وەزیرى ئیسرائیل لە وڵاتەکەى قەدەغە دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

تانیا فاجون، وەزیرى دەرەوەى سلۆڤینیا رایگەیاند، هەریەک لە ئیتمار بن گەڤیر، وەزیرى ئاسایشى نەتەوەیى و بەتسلئیل سموتریچ، وەزیرى دارایى ئیسرائیل دوو کەسى رەتکراوەن لە وڵاتەکەى.

پێنجشەممە (17/ تەمووز/ 2025) ماڵپەڕى (زەمانى تورکى) بڵاوى کردەوە، حکومەتى سلۆڤینیا هەریەک لە وەزیرى دارایى و وەزیرى ئاسایشى نەتەوەیى ئیسرائیلى بە هاندان بۆ کۆمەڵکوژى و هاندانى توندتیژى دژ بە فەڵەستینییەکان تۆمەتبارکرد. 

وەزیرى دەرەوەى سلۆڤینیا جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، دواى ئەوەى وەزیرانى دەرەوەى یەکێتى ئەوروپا نەگەیشتنە رێککەوتنى هاوبەش سەبارەت بە پێشێلکردنى مافەکانى مرۆڤ لە لایەن ئیسرائیلەوە، وڵاتەکەى بڕیارى دا بە تەنیا ئەو بڕیارە بدات.

دەربارەى هەنگاوى یەکەم حکومەت پێشت بە رێکارە نیشتیمانییەکان دەبەستێت و رادەگەینێت ئەو دوو وەزیرە رەتکراوەن لە کۆمارى سلۆڤینیا، ئەو رێکارە یەکەم رێکارى لەو جۆرەیە لە یەکێتى ئەوروپا، ئێمە ئاسۆیەکى نوێمان کردەوە، پاشان ئامادەکارى بۆ رێکارەکانى دیکە دەکەین.

سەبارەن بە هۆکارى ئەو بڕیارە، حکومەتى سلۆڤینیا جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، ئەو دوو وەزیرە ئیسرائیلیە بە ئاشکرا پاڵپشتى فراوانکردنى جووەکان بە نایاسایى لە بەشى رۆژئاوا و دەرکردنى فەڵەستینییەکان دەکەن، دواش دەکەن توندوتیژى دژ بە هاووڵاتیانیانى فەڵەستینى بەکار بێت.

جگە لەم هەنگاوى قەدەغەکردنى ئەو دوو وەزیرە ئیسرائیلییە، ساڵى رابردووش سلۆڤینیا دانى بە سەربەخۆیى دەوڵەتى فەڵەستینى دانا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین