دادگای باڵای تاوانەکانی دیاربەکر بڕیاری ئازادکردنی بۆ (200) زیندانی پەکەکە دەرکرد تورکیە

نوچە نێت

لەدوای چەکدانانی پەکەکە، دادگای باڵای تاوانەکانی دیاربەکر لەماوەی دوو ڕۆژی رابردوو بڕیاری ئازادکردنی بۆ زیاتر لە (200) زیندانی پەکەکەی دەکرد. ئەو زیندانیانە دەستگیرکرابوون بە بیانووی ئەندامبوون لە رێکخراوی پەکەکە و ئەنجامدانی تاوان لە پاڵ ئەو رێکخراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (21/تەمووز/2025) ماڵپەڕی (halk) بڵاویکردەوە، دادگای دەستوری تورکیا لە (5) تشرینی دووەمی (2024)، سزای زیندانی بۆ ژمارەیەک زیندانی کە پێشوتر بە بیانووی ئەنجامدانی چالاکی بۆ رێکخراوی پەکەکە دەستگیرکرابوون هەڵوەشێندرایەوە.

لەگەڵ دەستپێکردنی پرۆسەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا و دوای چەکدانانی (30) لە گەریلاى پارتى کرێکاران، لەماوەی (72) کاتژمێری رابردوو دادگای باڵای تاوانەکانی دیاربەکر بڕیاری ئازادکردنی بۆ زیاتر لە (200) زیندانی پەکەکەی دەکرد.

ئەو زیندانیانەی ئەمڕۆ ئازادکراوەن زیاتر لە (10) ساڵ سزای زیندانیان بۆ دەرچوو بوو، هەروەها بەگوێرەی زانیارییەکان سەدان کەس بە تۆمەتى ئەندامبوون لە رێکجراوی پەکەکە لە زیندانەکان دەستگیرکراون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین