سێ پەرلەمانتاری پارتی ئایندە دەستیان لەکارکێشایەوە
نوچە نێت
ئەمڕۆ سێشەممە (22/تەمووز/2025) ماڵپەڕی (جمهوریەت) بڵاویکردەوە، تادێت ئەندامانی پارتی ئایندە دەستلەکاردەکێشنەوە، تەنیا لەماوەی سێ ڕۆژدا هەریەک لە سەلیم تەمورچی و ئیسا مێسیح شاهین و دۆغان دەمیر پەرلەمانتارانی پارتی ئایندە دەستیان لەکارکێشایەوە.
لەوبارەیەوە پارتی ئایندە کە ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆکی گشتی پارتەکەیە راگەیێندراوێکیان بڵاوکردەوە و دەستلەکارکێشانەوەی پەلەمانتارانیان بە "ئۆپەراسیۆنێک لە دژی پارتەکەیان" ناوبرد.
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دەکەن، "ئەوەی لەم سێ رۆژە ڕوویداوە ڕوونە، چەند لایەنێک دەیانەوێت پارتەکەمان بکەنە ئامانج و رووبەڕووی هەڵوەشاندنەوەی بکەن. ئێمە بەردەوام دەبێن لە تێکدانی ئێوە تا دەگەینە دامەزراندنی سیستەمێکی لیبراڵی و دیموکراتی لەو وڵاتە."
جێگەی ئاماژە پێدانە، لە هەڵبژاردنی ئایاری (2023)دا پارتی ئایندە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی میللـەت بە سەرۆکایەتیی جەهەپە 8 کورسی بەدەستهێنا.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment