ئەمەریکا سێ گەشتى جەنگى رەوانەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان
بەرپرسانى ئەمەریکى جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە سێ کەشتى جەنگى ئامادەکراوە کە زیاتر لە دوو هەزار سەربازیان هەڵگرووە بۆ ئەوەى بەرەو رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بەڕێ بکەون.

ئەمڕۆشەممە (2026/3/14) ماڵپەڕى (زەمانى تورکى) بڵاوى کردەوە، بەرپرسانى ئەمەریکا رایانگەیاندووە، یەکەى چاودێرى سەربە پیادەى دەریایى فەرمانى دەرکردووە، سێ کەشى جەنگى بەرەو رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بەڕێ بکەون، کە (2200) سەربازیان هەڵگرتووە.

بە گوتەى ئەو بەرپرسانەى ئەمەریکا ئەو هەنگاوە بە بەرزکردنەوەى ئاستى ئامادەیى سەربازیى ئەمەریکایە لەو ناوچەیە، ئەو یەکە سەربازییەش خاوەن توانایەکى بەرزى لۆجستى و جەنگییە.

بەرپرسانى ئەمەریکا جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە، ئامانج لە ناردنى هێزى زیاتر بۆ کاکردن نییە وەک هێزێکى هێرشبەرى وشکانى دژ بە ئێران، بەڵکوو بۆ تەواوکارى توانا سەربازییەکانى ئەمەریکایە لە رووى دەریایى و ئاسمانى و وشکانى، بۆ ئەوەى لە کاتى پێویست و لە ناکاو بەکاریان بهێنێت.

شارەزایانى سەربازیى دەڵیت، ئەو یەکەیە پێداویستى سەربازیى پێشکەوتووى هەیە کە خاوەنى فڕۆکەى جۆرى " FC-5" و " MV-22"، ئەوەش خێرایى وەڵامدانەوەى لە دۆخە جۆراوجۆرەکانى جەنگ و ژینگە ئاڵۆزەکان پێ دەبەخشێت.

ئەو جووڵە سەربازییە چڕانەى ئەمەریکا هاوکاتە لەگەڵ هەڵگریسانى جەنگ لە بەرەى (ئیسرائیل ــ ئەمەریکا ــ ئێران) کە لە سەرەتاى ئەو مانگەوە دەسنتى پێکردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین