میدیاكانی توركیا: بەشێك لە چەكدارانی پەكەكە دەگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان تورکیە

نوچە نێت

لە چواچێوەی بەردەوامی پرۆسەی چارەسەری ئاشتی بە هاوپەیمانی ئەکپارتی و مەهەپە و دەم پارتی، راگەیاندنەكانی توركیا ئاشكرایان كردووە، ئیبراهیم كاڵن، سەرۆكی دەزگای هەواڵگری میت لە كۆبوونەوەی لەگەڵ پارتە سیاسییەكان باسی لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی بەردەوامی پڕۆسەی چەكدانانی كردووە، هەروەها ئەو چەكدارانەی چالاكیان لە دژی توركیا ئەنجام نەدابێت دەگەڕێنەوە وڵاتەكەیان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (24/تەمووز/2025) ماڵپەڕی (جمهوریەت) بڵاویکردەوە، لە پرۆسەی چارەسەری ئاشتی کە حکومەتی تورکیا بە پرۆسەی "تورکیایەکی بێ تیرۆر" ناوی دەبات، ژمارەیەک لە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رێورەسمێکدا لە شاری سلێمانی چەکەکانیان دانا و سوتاندیان بە نوێنەرایەتی رێکخراوەکەیان.

لەلایەکی دیکە سەرۆکی میتی تورکیا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی تورکیا باسی لەم بابەتانە کردووە و لە قۆناغی داهاتووش پرۆسەکە چاودێری دەکرێت بەشێوەی "کۆتایهێنان بە چەکدانان و چاوردێریکردن بۆ بەردەوامی پرۆسەکە و پشتراستکردنەوەی پرۆسەکە." 

سەبارەت بە گەرانەوەی چەکدارانی پەکەکە بۆ تورکیا، هەرچەندە چەکدانانی پەکەکە لەژێر چاودێری هێزە سەربازییەکانی تورکیا و میت بەرێوە دەچێت، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ جۆرە چەکێک نەدۆزراوەتەوە سەر بە ئەمەریکا بێت، بەڵام سەرچاوەکانی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا ئاشکرایان کردووە ئەو چەکانەی پەیوەست بە ئەمەریکا رادەستی ئەو وڵاتە دەكرێتەوە، هەروەها زۆرینەی ئەندامانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان دەمێننەوە و تەنیا ئەوانەی بەشداری هیچ چالاکییەکیان لە دژی تورکیا ئەنجام نەداوە دەگەرێنەوە تورکیا.

لەبەردەوای کارەکانی پرۆسەکە، ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) سەردانی پەرلەمانی تورکیای كرد و لەگەڵ پارتە سیاسیەکانی ناو پەرلەمان كۆبۆوە، بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی (تورکیا گەزەتە) سەرچاوە ئەمنییەکان باس لەوە دەکەن تورکیا ئەو ئەشکەوتانەی لە هەرێمی کوردستان هەیە لەدوای چۆڵکردنی بە کۆنکرێت پردەکرێتەوە و هەندێکیشیان بۆردومان دەکرێت و دەتەقێندرێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین