بەرپرسانی ئەکپارتی نیگەرانن لە دەستپێکردنی پرۆسەی ئیمراڵی تورکیە

نوچه‌ نێت

ترسی دووبارەبوونەوەی هەڵبژاردنەكانی (2015) بەهۆی دەستبردن بۆ پڕۆسەی ئاشتی ترسی خستۆتە دڵی بەشێك لە بەرپرسانی باڵای پارتی دادوگەشەپێدان، كە جارێكی دیكە دەنگدەرە ناسیۆنالیستەكان سزایان بدەنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (24/تەمووز/2025) ماڵپەڕی (سۆزجوو) بڵاویکردەوە، هەندێک لە بەرپرسانی ئەکپارتی کە بیروبۆچوونی ناسیۆنالیستیان هەیە ڕایانگەیاندووە، "لەکاتێکدا پێ دەنێینە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان و دەستبردن بۆ پرۆسەی ئاشتی دەنگدەرانی ناسیۆنالیست دەترسێنێت.

سەبارەت بە هۆكاری ئەو ترسە ئەو بەرپسانە جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە، تاوەکو ئێستا  لێکەوتەکان و زەبر و زەنگی پرۆسەی ئاشتی ساڵی (2015)ـەمان لە مێشک ماوە."

ئەو بەرپرسانە پێشیان وایە، "ئەگەر پرۆسەی ئیمراڵی و کێشەکانی لە قەبارەی خۆی گەورەتر بکرێت، بەدڵنیاییەوە زیان بە هاوپەیمانی جمهور و مەهەپە دەگەیێنێت." 

دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی بە پێشنیازی دەوڵەت باخچەلی و بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەستی پێکردووە، هەروەها لەدوای ئەوەی لەلایەن (30) چەکداری پەکەکەوە چەکەکانیان دانا لە ئێستادا دەستکراوە بە دامەزراندنی کۆمسیۆنێک بۆ تێپەراندنی پرۆسەکە و ئەمەش هەندێک لە بەرپرسانی ئەکپارتی نیگەران کردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین