ئەمەریکا لە ناوچەى قەوقاز مەترسى دەخاتە سەر هەژموونى فەرەنسا
نوچە نێت
وەرگێڕانى: ئیسماعیل تەها
بەڵگەنامەیەکى دزەپێکراو رێککەوتنێکى نهێنى نێوان ئەمەریکا و ئازەربایجان ئاشکرا دەکات، کە ناوەڕۆکەکەى بریتییە لە "رێڕەوى پردى ترەمپ" یان رێڕەوى زەنگزور رەوەندى ئەرمینا لە فەرەنسا ئەوە بە هەڕەشە دەزانێت بۆ سەر سەروەرى یەریڤان دەکات.
بەڵگەنامەکە بریتییە لە یاداشتێکى لێتیگەیشتنى نهێنى پڕۆژەیەکى ئەمەریکى ئاشکرا دەکات، کۆنتڕۆڵى رێڕەوێکى ستراتیژیى ناو خاکى ئەرمینیا دەکات، کە کۆمپانیایەکى تایبەت بەڕێوەى دەبات، رێککەوتنەکە کۆتایی بە هەژموونى فەڕەنسا لەسەر شانۆى رووداوە هەرێمییەکانى ئەو ناوچەیە دەهێنێت و لە بەرژەوەندى هەژموونى ئەمەریکا ــ تورکیا دەبێت.
لە سایەى گۆڕانکارییە جیۆسیاسییە خێراکان ئاماژەکان لە گۆڕەپانى سیاسى فەرەنسا سەبارەت بە دوورکەوتنەوەى ئەرمینیایە بە سەرۆکایەتى نیکۆل بانیشیان لە رووسیا و نزیکبوونەوەیەتى لە یەکێتى ئەوروپا بە تایبەت لە فەرەنسا، بەڵام بە گوێرەى سەرچاوەکانى رەوەندى ئەرمینیا لە فەرەنسا ئەو خوێندنەوە هەڵەیە، چونکە ئاماژە بەوە دەکەن باشینیان سیاسەتێکى "ئەوروپى سەربەخۆ" تەبەنا ناکات، بەڵکوو ئەوە ئامرازێکە بە دەستى هەریەک لە وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا و حکومەتى تورکیا بە سەرۆکایەتى رەجەب تەیب ئەردۆغان.
تیمێکى فەرەنیسى زانیارییەکانیان لە رێگەى رەوەندى ئەرمەنى بەدەست کەوتووە، کە نەیانویستووە ناسنامەیان ئاشکرا بکرێت، ئەو بەڵگەنامە نهێنیەیە بە ناوى "یاداشتى لێتێگەیشتن سەبارەت رێڕەوى گواستنەوەى پردى ترەمپ" یان رێڕەوەى زەنگزور لە لایەن ئەرمینیا و ئازەربایجان و ئەمەریکا رەزامەندى لەسەر نیشاندراوە.
دەقى ئەو بەڵگەنامەیە سەبارەت بە درووستکردنى "رێڕەوێکى ئابوورى و دەروازەى بەرگریى دوولایەنەى هەرێمی"یە کە بە ناوى پردى ترەمپ ناسراوە، درێژیەکەى (42) كيلۆمەترە، لە رێگەى هەرێمى سیونیک لە باشوورى ئەرمینیا دەبێت، بۆ ئەوەى هەرێمى ئازەربایجان و کۆمارى ناخچیڤان پێکەوە ببەستێتەوە کە دەکەوێتە نێوان ئەرمینیا و ئێران.
ئەو رێڕەوە لەدواى جەنگى کەرەباخ لە (2020) یەکێک بوو لە دیارترین داواکارییەکانى باکۆ، کە یەریڤان رەتى دەکردەوە، چونکە پێیوابوو کە ئەوە سازشێکى پراکتیکیە لە بەشێک لە خاکەکانى.
سەرەڕاى ئەوەى ئەو یاداشتە جەخت لەسەر سەروەرى ئەرمینا بەسەر ئەو ناوچەیە دەکاتەوە، بەڵام بەڕێوەبردنى ئەو رێڕەوە دەدرێت بە کۆمپانیایەکى تایبەتى ئەمەریکى، کە مۆڵەتى پێویستى بەدەستهێناوە، ئەو رێکارانەش دڵەڕاوکێى سەبارەت بە داهاتووى ئەرمینیا درووستکردووە، لەم رووەوەى کە ئەو بەڵگەنامە روونى دەکاتەوە کە لە (40%) داهاتەکەى بۆ ئەو کۆمپانیایە لە (30%) بۆ ئەرمینیایە، ئەوەش بە کردەیى واتا نەمانى سەروەریى ئابوورى وڵات، گرێبەستەکەش بۆ ماوەى (99) ساڵە.
لەو یاداشتە هاتووە هێزێکى تایبەتى ئەمەریکا لەو ناوچەیە بڵاوى پێدەکرێت ــ ئەو هێزە سەر بە سوپا ــ نییە، نزیکەى هەزار کەس دەبێت، ئەرکیان پاراستنى ئارامى ئەو رێگەیە و پارێزگارییە لە ئاشتى، لەگەڵ پێدانى مۆڵەتى بەکارهێنانى دەسەڵات بەو هێزە.
ئەو هەنگاوە بەو ستراتیژە دەچێت کە ئەمەریکا پێشتر لە عێراق و ئەفغانستان لە رێگەى کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان بەکارى دەهێنا، ئەوەش بۆ دوورکەوتنەوەیە لە تێچووى زیانە مرۆییەکان.
لە ناوخۆ و دەرەى ئەرمینیا چاودێران ئەو رێککەوتنە بە خیانەتى نیشتیمانى سەیر دەکەن، پێیانوایە بەشێوەیەکى سەرەکى ئەو رێککەوتنە لە بەرژەوەندى تورکیایە، ئەرمینیا دەکاتە گۆڕەپانى راستەوخۆى هەژموونى ئەمەریکا.
ئاماژەکان بۆ ئەوەن تورکیا سودى ئابوورى لەو پڕۆژەیە وەردەگرێت، بەڵام دەستکەوتى گەورەى ستراتیژى دەگەڕێتەوە بۆ ئەمەریکا کە هەوڵى کۆنتڕۆڵى سنوورى نێوان ئەرمینیا و ئێران دەدات، بەگوێرەى ئەو بەڵگە نامەیە بڵاوبوونەوەى هێزەکانى ئەمەریکا لەو سنوورە هەڕەشە لە نەهێشتنى بەربەستى کردەیى لەنێوان ئەمەریکا ئێران دەکەن، ئەوەش دەبێتە زیادبوونى ئاڵۆزیى سەربازیی لەو ناوچەی سەر دەریایى سپى ناوەڕاست کە درێژ بۆ باشوورى قەوقاز دەبێتەوە.
رەوەندى ئەرمەنى بەڵگەنامەکە بە کارەسات ناو دەبەن، چونکە هەڕەشە لە پێگەى ئەرمینیا دەکات، وەک هاوبەشێکى چاوەڕوانکراوى یەکێتى ئەوروپا لە داهاتوو، هەروەها کۆتاییش بە رۆڵى کلاسیکى لە نێوەندگیرى لەو ناوچەیە. لە چوارچێوەى بەهێزکردنى ئامادەیى سەربازیى تایبەت، ئەمەریکا واقیعێکى نوێ دەسەپێنێت کۆتایی بە هەر هەژموونێکى رووسیا دەهێنێت و رۆڵى لە کۆمەڵەى مینسکى سەر بە رێکخراوى ئاسایش و هەماهەنگى لە ئەوروپا دەهێنێت، کە تایبەتە بۆ چارەسەرکردنى ناکۆکییەکانى نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان.
رەوەندى ئەرمەنى لە فەرەنسا گەورەترین رەوەندە لە ئەوروپا، بنکەیەکى جەماوەرى بەهێزى هەیە بۆ پاڵپشتى سیاسەتەکانى پاریس بەرانبەر یەریڤان، رۆڵى هەبووە لە دەرخستنى رۆڵى فەرەنسا وەک چاودێرێکى مێژوویى ئەرمینیا. بەڵام بەگوێرەى سەرچاوە ئاگادارەکان "پردى ترەمپ" هەڕەشە لە پاشەکشەى ئەو هەژموونەى فەرەنسا دەکات لە بەرژەوەندى ئەمەریکایە، کە بەرەو دووبارە داڕشتنەوەى نەخشەى جیۆسیاسییە لە باشوورى قەوقاز دوور لە هاوبەشى ئەوروپا.
لەو چوارچێوەیە چاودێرانى فەرەنسا ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو رێککەوتنە شکستێکى دیکەى دیپلۆماسى گەورەیە بۆ فەرەنسا، بەگوێرەى ئەو رێککەوتنە راستەوخۆ بێبەش دەبێت لە کاریگەرى لە هەستیارترین ناوچەى جیۆسیاسى.
سەبارەت بەو بەڵگەنامە سەرۆک وەزیرانى ئەرمینیا بە ئاشکرا جەختى لەسەر بوونى ئەو رێککەوتنە نەکردۆتەوە، بەڵام دانى بەوە داناوە کە پێشنیارێکى فەرمى لە واشنتنەوە بۆ بەڕێوەبردنى ئەو رێڕەوە بەدەست گەیشتووە.
لە لایەکى دیکەشەوە ئەو پرسە دڵەڕاوکێى لاى ئێران درووستکردووە، کە دەبێتە بەهێزبوونى ئەمەریکا بە درێژایى سنوورەکانى لە باکوور.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment