کاردانەوە و لێكەوتەكانی جەنگی ئیسرائیل و فەلەستین
نوچە نێت: تایبەت
ئا: سنوور یاسین
جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس هێشتا بەردەوامە، غەزە لە دۆخێکی زۆر خراپدایە و برسێتی بە شێوەیەکی بێ وێنە بڵاوبووەتەوە، ئەگەرچی وڵاتانی نێوەندگیر لە هەوڵەکانیان بەردەوام بوون بۆ گەیاندنی هاوكاریییە مرۆییەكان و وەستاندنی جەنگەكە، بەڵام تاوەکو ئێستا ڕێککەوتنی کۆتایی نەکراوە و ئاسۆیەکی ڕوون دیار نییە سەبارەت بەم پرسە.
سەرەڕای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا پێشنیاری ئاگربەستی جەنگەکەی کردبوو و ئیسرائیل ڕازی بوو بە پێشنیارەکە و چەند خاڵێک خرایە ڕوو سەبارەت بە ڕێککەوتن، ڕاگەیاندنی ئاگربەست و ئازادکردنی دیلەکان، چاوەڕوان دەکرا پێش ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل گفتوگۆی لەسەر بکرێت، لەسەر بابەتە گرنگەکان بە مەبەستی گەیشتن بە ئاگربەستێکی هەمیشەیی، بۆ نموونە باسکردنی ئازادکردنی هەموو بارمتەکانی ئیسرائیل لە بەرامبەر زیندانیانی فەلەستینی، کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل، پلانی ئاسایشی درێژخایەن، بەڕێوەبردنی غەزە لە دوای جەنگ و ڕاگەیاندنی ئاشتی، بەڵام لە دوایین پێشهاتدا ڕۆژی پێنجشەممە (24-7-2025) حەماس گۆڕانکاری لە چەند خاڵێک کرد و وەڵامی خۆی دایەوە، ئەمەش کاردانەوەی بەدوادا هات.
دوایین پێشهاتەکان
دوای وەڵامەکەی حەماس ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، بڕیارماندا تیمەکەمان لە دەوحە بگەڕێنینەوە بۆ ڕاوێژکردن پاش دوایین وەڵامی حەماس کە بە ڕوونی ئاماژەیە بۆ نەبوونی ئارەزوو بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە غەزە. سەرەڕای هەوڵە بەرچاوەکانی ناوبژیوانان، بەڵام پێناچێت حەماس هیچ هەنگاوێک بهاوێژێت و هەماهەنگ بێت بە ئەرێنی یان بە نیازپاکی هەڵسوکەوت بکات. ئێستا بەدوای بژاردەی جێگرەوە دەگەڕێین بۆ گەڕاندنەوەی بارمتەکان بە سەلامەتی و کارکردن بۆ دامەزراندنی ژینگەیەکی سەقامگیرتر بۆ دانیشتووانی غەزە.
ویتکۆف دووپاتی دەکاتەوە، "جێگەی داخە کە حەماس بەم شێوەیە ڕەفتار دەکات. ئێمە سوورین لەسەر کۆتاییهێنان بەم جەنگە و دەستەبەرکردنی ئاشتی هەمیشەیی لە غەزە، جێگەی شەرمە کە حەماس خۆپەرستانە کار دەکات".
دوای ئەوەی چەندین وڵات پێشتر ڕایانگەیاندبوو بە نیازن دان بە دەوڵەتی فەلەستین بنێن، سەرۆکی فەڕەنسا ڕایگەیاند، "لە مانگی ئەیلوولی (2025) لە کۆبوونەوەی گشتیی کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان داننان بە دەوڵەتی فەلەستین ڕادەگەیێنین، بەڵام ئەم بڕیارەی سەرۆکی فەڕەنسا کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.
مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، "واشنتۆن پلانەکەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا بۆ داننان بە دەوڵەتێکی فەڵەستینی ڕەتدەکاتەوە و پێمانوایە بڕیارێکی بێباکانەیە".
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەشڵێت، "ئەم بڕیارە بێباکانە تەنیا خزمەت بە حەماس دەکات و ڕێگری لە ئاشتی دەکات".
هاوکات بنیامین ناتەنیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "سەرکۆنەی بڕیارەکەی سەرۆکی فەڕەنسا دەکەین و دروستکردنی دەوڵەتی فەلەستین هاوکات لەگەڵ بوونی تەلئەڤیڤ هەوڵێکە بۆ پەراوێزخستنی ئیسرائیل، فەلەستینییەکانیش دەوڵەتێکی جێگرەوەی ئیسرائیلیان دەوێت و دەوڵەتێکیان لەپاڵ ئیسرائیلدا ناوێت".
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕاشیگەیاند، "دەوڵەتی فەلەستین لەم هەلومەرجەدا دەبێتە هۆکارێک بۆ لەناوبردنی ئیسرائیل نەک پێکەوەژیانێکی ئاشتییانە".
ئاسان نییە لە کاتی بەردەوامی جەنگ پێشبینی زیانەکان بکرێت و ڕاوبۆچوونی تەواوەتی دەرببڕی سەبارەت بە دەرئەنجانی کۆتایی جەنگەکە چونکە تا جەنگ بەردەوام بێت، وێرانکاری، نەهامەتی، زیان، بەریەککەوتن، قوربانی دان و گیان لەدەستدان بەردەوامی هەیە. ئامارەکان ڕۆژانە لە غەزە بەرزدەبنەوە و هاووڵاتییان بە هۆکاری جیاواز دەبنە قوربانی و گیان لەدەستدەدەن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment