ژمارەی ئەندامانی کۆمسیۆن لە پەرلەمانی تورکیا بۆ پرسی چارەسەری ئاشتی دیاری کرا هەواڵ

نوچه‌ نێت

نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا نوسراوێکی فەرمی ئاراستەی لایەنە سیاسیەکانی نێو پەرلەمانی تورکیا کرد سەبارەت بە ناوی ئەندامانی کۆمسیۆن بۆ چارەسەری پرۆسەی ئاشتی تایبەت بە پرسی کورد کە لە (51) ئەندام پێکدێت.

هەینی (25/تەمووز/2025) ماڵپەڕی (جمهوریەت) بڵاویکردەوە، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا سەبارەت بە پرۆسەی نوێ لە تورکیا بۆ دامەزراندنی کۆمسیۆنێک لە پەرلەمان نوسراوێکی ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان بۆ ناردنی ناوی ئەندامانی لایەنەکان کە لە (51) ئەندام پێکهاتووە و پێویستە تاوەکو (31)ـی تەمووز هەموو لایەنەکان ناوی ئەندامانیان پێشکەش بە پەرلەمان بکەن.

لە چوارچێوەی بەردەوامی کارەکانی پرۆسەی ئاشتی و لەدوای چەکدانای پەکەکە کارەکانی دامەزراندنی کۆمسیۆنێک بۆ ئەم پرسە بە فەرمی دەستیپێکرد.

لەو نوسراوەی ئاراستەی لایەنە سیاسیەکانی تورکیا کراوە، ژمارەی ئەو لایەنەی بەشداردەبن دیاریکراوە، ئەکپارتی (21) ئەندامی دەبێت، جەهەپە (10) ئەندام، مەهەپە و دەم پارتی هەریەکەیان (4) ئەندامیان دەبێت و ئیی پارتی و رێبازی نوێ بە (3) ئەندام بەشدار دەبن.

هەروەها، هەریەک لە هودا پار و یەندیدان رەفا و پارتی کرێکاران و پارتی رەنجدەران و دیموکرات و سۆسیال دیموکراتیش کە هیچ گروپێکیان نییە لە پەرلەمان، دەتوانن بەیەک ئەندام پەرلەمان بەشداری کۆمسیۆنەکە بکەن. لەکاتێکدا پارتی ئیی رایگەیاندووە، بەشداری دامەزراندنی ئەو کۆمسیۆنە ناکەن.

هەرچەندە لە ئێستادا پەرلەمانی تورکیا لە پشووە، بەڵام تورکیا لە پێناو سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی بەردەوام دەبێت لە دامەزراندنی کۆمسیۆن. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین