بەریتانیا و تورکیا یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان سەبارەت بە فڕۆکەی جەنگی یۆرۆفایتەر واژۆ کرد شیکاری

نوچه‌ نێت

وەرگێڕانی: دنیا ئەحمەد

تورکیا و بەریتانیا یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد، كە لەمەوبەدوا توركیا دەتوانێت  فڕۆکەی جەنگی یۆرۆفایتەر لە دروستکراوەی ئەوروپا بەکاربێنێت، ئەم فڕۆکە جەنگییە پێشکەوتووە یەکێکە لە دروستکراوی گەورەترین پێشەسازی بەرگری وڵاتانی ئەوروپی هەریەک لە بەریتانیا و ئەڵمانیا و ئیسپانیا و فەرەنسا و ئیتاڵیا. 

ماڵپەڕی بیرگون بڵاویکردەوە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیێندراوێکدا ئاشكرای دەكات، یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ جۆن هیلی، وەزیری بەرگریی بەریتانیا واژۆکردووە،  کە تورکیا لەمەوبەدوا دەتوانێت فڕۆکەی جەنگی یۆرۆفایتەر تایفون بەکاربێنێت.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "پەسەندکردنی تورکیا وەک هاوبەشێک پەیوەندییە دۆستاییەتانەكمان قوڵتر دەکاتەوە و قۆناغێکی نوێ دەست پێدەکات و هەنگاوێکی باش دەبێت بۆ بەرزکردنەوەی تونای هێزی سەربازی و ئاسمانی تورکیا."

تورکیا لەدوای کرینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس (400)ـی ڕووسیا، زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکا سزایان بەسەردا سەپاند، هەروەها لەدوای دەرکردنیان لە بەرنامەی کرینی فڕۆکەی (ئێف 35)ـی ئەمریکا، ئەنقەرە بەردەوامە لە هەوڵەکانی وەک جێگرەوەیەک بۆ بەهێزکردنی بواری سەربازی وڵاتەکەی دەیەوێت ژمارەیەک لە فڕۆکەی جەنگی یۆرۆفایتەر لە وڵاتانی ئەوروپا بکرێت، هەرچەندە ئەڵمانیا رەزامەندی لەسەر نەداوە و بەردەوامن لە دانوستاندنەکانیان، بەڵام بەریتانیا و فەرەنسا رێککەوتن لەسەر ئەوەی تورکیا هەرچەندە ئەندامی یەکێتی ئەوروپا نییە بەڵام دەتوانێت لەمەوبەدوا ئەم جۆرە فڕۆکە جەنگییە بەکاربێنێت.

لەدوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەوڵە، کریاکۆس میتسۆتاکیس، سەرۆک وەزیرانی یۆنان نیگەرانی خۆی سەبارەت بە یەکەم هەنگاوی بەدەستهێنانی کڕینی ئەو جۆرە فڕۆکەیە لەلایەن تورکیاوە دەربڕی.

سەرۆک وەزیرانی یۆنان ڕاشیگەیاندووە، کە ئەوان رێگرن لەوەی تورکیا نابێت ئەو جۆرە فڕۆکەیە بەدەستبێنێت و داوای لە وڵاتانی ئەندامانی ئەوروپاکردووە کە ئایا ئەوان دڵنیاییان دەدەنێ کە ئەنقەرە ئەو جۆرە فڕۆکەیە لە دژی ئەسینا بەکارناهێنێت.

میتسۆتاکیس دەشڵێت، "ناکرێت تورکیا دەست بۆ پارەی یەکێتی ئەوروپا ببات، دەبێت سەرەتا هەموو وڵاتانی ئەندام رەزامەندی دەرببرن بۆ بەدەستهێنانی ئەو فڕۆکەیە، پێویستە لایەنەکان یەک هەڵوێست بن." 

جگەلەمەش تورکیا ئەندامی یەکێتی ئەوروپا نییە، بەڵام بەبڕی (150) ملیۆن یۆرۆ وەک وڵاتی سێیەم دەیەوێت بەشداری لە بەرنامەکانی ئەمنی ئەوروپا بکات. هەروەها هەرچەندە تورکیا ئەندامی ناتۆیە بەڵام دەبێت وڵاتانی ئەندام ڕەزامەندی بدەن لەسەر ئەو بابەتە بەڵام هەر سەرەتا یۆنان دەڵێت ڤیتۆ بەکاردەهێنین لە دژی تورکیا.

ئەنقەرە بەردەوامە لە دانوستاندنەکانی لەگەڵ ئەلمانیا و ئیتاڵیا و فەرەنسا و بەریتانیا سەبارەت بە کرینی (40) دانە لەو فڕۆکەیە. دوای چەند کاتژمێرێک سەرۆک وەزیرانی یۆنان چەند پێشنیازێکی پێشکەش کرد بۆ رێگریکردن لە تورکیا.      

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین