دەم پارتی: عەبدوڵڵا ئۆجەلان پێیوایە كۆمسیۆنی پەرلەمانی توركیا خزمەت بە ئاشتی و دیموكراسی دەكات تورکیە

نوچه‌ نێت

شاندی دەم پارتی ئیمراڵی دوێنی سەردانی ئیمراڵیان کرد و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆبوونەوە لە راگەیێندراوێکی نوسراودا دەڵێن، ئۆجەلان ستایشی پرۆسەی چەکدانانی پەکەکەی کردووە و ویستی ئاشتی بە نرخ دەزانێت و هیواشی خواستووە ئەو کۆمسیۆنەی لە پەرلەمانی تورکیا دادەمەزرێت خزمەت بە ئاشتی و دیموکراسی بکات.

ئەمڕۆ شەممە (26/تەمووز/2025) ماڵپەڕی (a habar) بڵاویکردەوە، شاندی ئیمراڵی دەم پارتی (25)ـی تەمووزی (2025)، بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەڵان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بەرەو ئیمراڵی بەرێکەوتن. کۆبوونەوەکە نزیکەی سێ کاتژمێر و نیوی خایاند.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکە، شاندی ئیمراڵی لە دیدارەکەیان لەگەڵ ئۆجەلان گفتوگۆیان سەبارەت بە کۆبوونەوەکانی هافتەی رابردوو لەنێوان شاندی ئیمراڵی دەم پارتی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و وەزیری دادی تورکیا و سەرۆکی پارەتە سیاسیەکانی تورکیا لەگەڵ ئۆجەلان تاوتوێ کردووە.

سەبارەت بە چەکدانانی پەکەکە دەم پارتی لە ڕاگەیێندراوەکەدا دەڵێت، لە سەردانەکەمان بۆ ئیمراڵی باسمان لە رێورەسمی چەکدانانی پەکەکە لە شاری سلێمانی کردووە و ئۆجەلان لە بەرامبەردا، "شێوازی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسەمەكە و باوەڕ و سوربوونی پیشاندا لەبارەی ئاشتی و مەراسیمەکەی زۆر بە نرخ و بەهاداری زانیوە."

هەروەها سەبارەت بە دامەزراندنی کۆمسیۆنێک بۆ چارەسەری ئاشتی لە پەرلەمانی تورکیا ئۆجەلان هیواخوازبووە و چاوەروانە ئەو کۆمیسیۆنە بەشێوەیەکی هەمەلایەن و گشتگیر پێکبهێندرێت و سوودی بۆ ئاشتی و دیموکراسی هەبێت."

لەکۆتایی ڕاگەیێندراوەکە هاتووە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەکەکە گەرمترین سڵاو و باشترین هیوای خۆی ئاراستەی خەڵک و سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە کرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین