سووریا و ئیسرائیل ڕێککەوتوون لەسەر کەمکردنەوەی گرژییەکانی سوەیدا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ سووریا ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی فەرەنسا بەرپرسانی دیمەشق و ئیسرائیل رێککەوتوون لەسەر ئاسایی کردنەوەی دۆخەکە، چاوەڕوان دەکرێت کۆبوونەوەی زیاتر لەسەر ئەم پرسە ئەنجام بدرێت.

ڕۆژی شەممە (26/تەمموز/2025) ماڵپەڕی (دەیلی سەباح) بڵاویکردەوە، تۆم باراک، نێردەی ئەمەریکا بۆ سووریا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی گرژییەکانی پارێزگەی سوەیدای سووریا لە نێوان دروزەکان و هۆزە سونییەکانیەکانی ناوچەکە بووە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە هەزار کەس و ئیسرائیل هێرشی کردە سەر هێزە ئەمنییەکانی سووریا و وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە لە دیمەشق، کۆبوونەوەکەی پاریس ئەنجامی ئەرێنی هەبوو.

 باراک دەشڵێت، "ئەم ئێوارەیە لەگەڵ سووریاییەکان و ئیسرائیلییەکان لە پاریس کۆبوومەوە و دەرئەنجامی کۆبوونەوەکە ئامانجەکەمانی بە دیاریکراوی بەدەستهێنا. هەموو لایەنەکان پابەندبوونی خۆیان بە بەردەوامیدان بەم هەوڵانە دووپات کردەوە."

ئەم گوتانەی نێردەی ئەمەریکا لە سووریا دوای ئەوە دێت ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا و رۆن دێرمەر، وەزیری کاروباری ستراتیجیی ئیسرائیل کۆبوونەوە، سوەیدا تەوەی سەرەکی کۆبوونەوەکە بوو.

سوەیدا زۆرینەی دانیشتووانەکەی دروزە لە سووریا ماوەیەک لەمەوبەر گرژی و پێکدادان دروست بوو، بەهۆیەوە ئیسرائیل هێرشیکردە سەر سووریا، لە دوایین پێشهاتیدا بە نێوەندگیری ئەمەریکا بەرپرسانی سووریا و ئیسرائیل لە پاریس کۆبوونەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین