کۆمسیۆنی چارەسەری پرۆسەی ئاشتی لە توركیا سەرەتای مانگی ئاب دەست بە کارەکانی دەكات تورکیە

نوچە نێت

نوعمان کورتوڵموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا سەبارەت بە دەستپێکردنی کارەکانی کۆمسیۆن بۆ چارەسەری ئاشتی لە تورکیا رایگەیاند، "سەرەتای مانگی ئاب بەفەرمی ئەندامانی لێژنەی کۆمسیۆن کۆدەبینەوە و دەست بە کارەکانیان دەکەن."

ئەمڕۆ یەکشەممە (27/تەمووز/2025) ماڵپەڕی (ئیندیپێندیت) بڵاویکردەوە، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، "دامەزراندنی کۆمسیۆنێک بۆ پرسی تورکیایەکی دوور لە تیرۆر دەرفەتێکی مێژووییەوە بە ئیرادەی یەکریزی وکۆمەڵایەتی و سیاسی، بۆیە دەستمان بە دامەزراندنی کۆمسیۆنێکە کردووە ."

کورتولموش دەشڵێت، "پەکەکە بە یەکریزی وتەبایی خۆیان هەڵدەوەشێنەوە، لەدوای ئەمەش ژینگەیەکی سەلامەت دروست دەکەین" هەرگیز شەڕ "لەم وڵاتە سەر هەڵنەداتەوە و بەیەکەوە کۆتایی بە هەرەشەکان دەهێنین."

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد، "کارکردن لەم کۆمسیۆنە پێویستی بە هەنگاوی یەکلاکەرە و بنیاتنەر هەیە و تەنیا بە گفتوگۆ ناکرێ، دامەزراندنی کۆمسیۆن دەبێتە سەکۆیەک بۆ چارەسەری ئاشتی و دیموکراسی، هەروەها کارکردن لەم پرۆسەیە سوودی دەبیت بۆ میللەت و وڵات. بەم نزیکانە پێشنیازی خۆمان ئاراستەی پەرلەمان دەکەین و سەرەتای مانگی ئاب بەفەرمی ئەندامانی لیژنەی کۆمسیۆن کۆدەبێتەوە و دەست بەکارەکان دەکەین."

جێگەی ئاماژە پێدانە، (24)ـی تەمووزی (2025)، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا نوسراوێکی پێشکەش بە پارتە سیاسیەکانی تورکیا کرد بۆ دیاریکردنی ئەندامانیان لە کۆمسیۆن بۆ چارەسەری ئاشتی لە تورکیا کە تێیدا (51) ئەندام لە لیژنەکە بەشداردەبن و دوایین کاتیش بۆ ناو تۆمارکردن (31)ـی تەمووز دەبێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین