تورکیا ترسى لە هەنگاوەکانى ئیسرائیل لە سووریا هەیە
نوچە نێت
وەرگێڕانی: دنیا ئەحمەد
عەبدوڵقادر سیلڤی، سەرنووسەری ڕۆژنامەی حووریەت لە وتارێکیدا دەڵێت، "ئیسرائیل خەریکی یاریەکی سیاسی مەترسیدارە بەرامبەر بە تورکیا. بەتایبەت باسکردنی پرسی کورد و دۆخی زیندانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەنێو گفتوگۆکانی نەتەوە یەکگرتووەکان یەکێکە لە پیلانەکانی دژی ئێمە، دەبێت هۆشیاربین."
ئەو رۆژنامەنووسە، هۆشداری لە پیلانێکی ئیسرائیل لە دژی تورکیا دەدات و لە وتارێکیدا نووسیویەتی، "ئۆجەلان نارەحەتە بە پەیوەندیەکانی هەسەدە و یەپەگە لەگەڵ ئیسرائیل."
دەبێت ئەمەش بزانین ناهەقی نییە، چونکە ئیسرائیل دەیەوێت لە رێگەی هەسەدە و یەپەگەوە پیلانەکانی لە دژی تورکیا ئەنجام بدات، بۆ ئەوەی سووریا دابەش بکات. هەسەدە و یەپەگە وەک ئامرازێکی چالاک بەکار بهێنێت، هەروەها بۆ لەباربردنی پرۆسەی چەکدانانی پەکەکەش مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات بەکاردێنی، بۆیە یارییەکانی ئیسرائیل لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆتایی نایێت.
ئۆجەلان لە (27)ـی شوبات، بانگەوازێكی ئاراستەی رێکخراوەکە کرد بۆ چەکدانانیان و هەڵوەشاندنەوەی رێکخراوەکە، پەکەکە لە (12)ـی ئایاری (2025)، بڕیاری چەکدانانی و هەڵوەشاندنەوەی خۆی ڕاگەیاند، لە (11)ـی تەمووز بە سەرۆکایەتی بەسێ هۆزان لە ڕێورەسمێکدا چەکەکانیان سوتاند.
هەرچەندە پەکەکە بڕیاری چەکدانانی دا، بەڵام هەسەدە و یەپەگە پێداگیرن و لە (10)ـی ئادار مەزڵووم عەبدی بە هەلیکۆپتەری ئەمەریکا گەیشتە دیمەشق و لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا رێککەوتنێکیان واژۆ کرد بەڵام تاوەکو ئێستا پابەند نەبوونە.
ڕۆژنامەنووسە، پێى وایە ئیسرائیل هەوڵدەدات لە رێگەی عەبدییەوە یاریەکی سیاسی مەترسیدار لە دژی تورکیا دروست بکات:
یەکەم: هەوڵدەدات مەزڵوم عەبدی بکاتە شوینگرەوەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان. بەوهۆیەشەوە لەنێو پەکەکەدا ئاگری ململانێی سەرکردایەتی لەنێو پەکەکە هەڵدەگیرسێنێت.
دووەم: پەکەکە هەوڵدەدات چەکەکانیان دانێن، ئیسرائیل هەوڵدەدات هەسەدە و یەپەگە چەکەکانیان دانەنێن و بەشداری حکومەتی نوێی سووریا نەکەن، چونکە ئیسرائیل دەیەوێت سووریا دابەشبێت و یەپەگە و هەسەدەش بەشێکن لە پیلانەکەیان.
هەروەها ئامانجی ئیسرائیل لەدژی تورکیا ڕوونە، بەتایبەت باسکردنی پرسی کورد و دۆخی زیندانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە نێو گفتوگۆکانی نەتەوە یەکگرتووەکان یەکێکە لە پلانەکانی دژی ئێمە و دەبێت هۆشیاربین.
ئەمەریکا هاوکاری سیاسەتی ئیسرائیل دەکات لە سووریا
ئەمەریکیەکان، بەگەرمی سەیری ئۆپەراسیۆنەکی هاوبەش ناکەن بۆ لەناوبردنی یەپەگە و پەکەکە و هەسەدە، بەڵکو دەڵێت، ئێمە هاوکاری هێزەکانیانین. لەبڕی ئەوە دەڵێت هەسەدە با چەکەکانیان دانێن و بەشداری هێزە سەربازییەکانی سووریا بکەن. هەروەها تۆم باراک باڵیۆزی ئەنقەرە و نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا لە سووریا هۆشداری بە هەسەدە دابوو رایگەیاند، "پێویستە هەسەدە ئەو راستیە بزانێت کە سووریا یەک نیشتیمان و یەک گەلی هەیە و ئەوان تەنیا بژاردەی بەشداریکردنیان لە حکومەتی سووریا لەبەر دەمە."
هاوپەیمانیەکی سێ قۆڵی
بۆ یەکەمجارە هەسەدە سەبارەت بە بەشداریکردنیان لە حکومەتی سووریا ویستی بەشداریکردنیان لە ڕێککەوتنی تورکیا و ئەمەریکا و سووریا هەیە. ئەنقەرەش رایگەیاندبوو کە ڕێککەوتنێکی گرینگە. هەروەها نایەوێک بابەتەکە تێکبدات بە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەک لە دژی پەکەکە و یەپەگە و هەسەدە لە سووریا. بەو هۆیەشەوە کار لەسەر ستراتیژیەکی ئارامگرتن و فشارە دیپلۆماسیەکانی دەکات لە ناوچەکە.
تاوەکو ئێستا تورکیا بڕیاری خۆ دوورخستەوەی لەو بابەتە نەداوە، بەو هۆیەشەوە پیلانەکانی ئۆپەراسیۆنێکی نوێ لە دژی ئەو رێکخراوە کوردیانە لە ئێستادا لەسەر مێزی گفتوگۆیاندایە. تورکیا کێشەی هەسەدە چارەسەر دەکات. بەڵام پێویستە بەخێرای چارەسەری سەرکردایەتی پەکەکە بکات. ئایا لێرەدا قسەکانی ئۆجەلان جێبەجێ دەکرێت یان قسەکانی مەزڵووم عەبدی؟
سەرچاوە: ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment