وەزارەتی بەرگریی تورکیا: چاودێریی تێكەڵكردنی هێزەكانی هەدەسە لەگەڵ حکومەتی سووریا دەکەین تورکیە

نوچە نێت

وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، بەگوێرەی ڕێککەوتنی (10)ـی ئایاری (2025)، لە نێوان هەدەسە و حکومەتی نوێی سووریا، پێویستە هەسەدە تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ هێزەكانی لەگەڵ سوپای سووریا یەکبگرنەوە."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (31/تەمووز/2025) ماڵپەڕی (تەرەتە) بڵاویکردەوە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا سەبارەت بە دۆخی سووریا رایگەیاند، "تورکیا لە نزیکەوە چاودێری یەکگرتنەوەی هەدەسە و سوپای سووریا دەکات."

وەزارەتی بەرگریی تورکیا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ حکومەتی نوێی سووریا دووپات کردەوە و رایگەیاندووە، "تورکیا بەردەوامە لە کارەکانی بۆ پشتیوانیکردن لە یەکپارچەیی خاک و بەهێزکردنی سیاسیەتی سووریا. لە چوارچێوەی داواکاری حکومەتی سووریا لە تورکیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوە تیرۆرستیەکان، بەیەکەوە بەردەوام دەبین لەپێناو بەهێزکردنی توانای سەربازی و ڕاهێنان و راوێژکردن بە سوپای سووریا."

جێگەی ئاماژە پێدانە، مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئەحمەد شەرع سەرۆکی نوێی سووریا بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکانیان لە (10)ـی ئازاری (2025)، ڕێککەوتنێکی هەشت خاڵییان واژۆ کرد، بڕیارە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ ڕێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێت. لەگەڵ ئەمەش تورکیا هەڕەشە لە هەدەسە دەکات و دەڵێت ئەگەر یەکنەگرنەوە لەگەڵ سووپای سووریا دەستوەردان دەکەین.      

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین