وەزیرانی دەرەوەی و بەرگریی توركیا لەگەڵ سەرۆکی میت پرۆسەی چەكدانانی پەكەكە تاوتوێ دەكەن تورکیە

نوچە نێت

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا و ئیبراهیم کاڵن سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت)، یەشار گوڵەر وەزیری بەرگریی تورکیا لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کۆبوونەوە، دوایین پێشهاتەکانی چەکدانانی پەکەکە و دامەزراندنی کۆمسیۆن بۆ چارەسەری پرۆسەی ئاشتی لە پەرلەمانی تورکیا تاوتوێ كرد.

ڕۆژی پێنجشەممە (31/تەمووز/2025) ماڵپەڕی (میللەت) بڵاویکردەوە، لە سەرۆکایەتی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هەریەک لە وەزیری دەرەوەی تورکیا و وەزیری بەرگریی و سەرۆکی میت کۆبوونەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئازانسی (سی ئێن ئێن)، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکیان بریتی بووە لە دوایین پێشهاتەکانی چەکدانانی پەکەکە و دامەزراندنی کۆمسیۆن بۆ چارەسەری پرۆسەی ئاشتی لە پەرلەمانی تورکیا کە بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بە بەشداری (51) ئەندام لە لیژنەکە، بە بەشداری ئەندامانی لایەنە جیاوازەکانی تورکیا كۆدەبنەوە.

هاوکات، نوعمان کورتوڵموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا سەبارەت بە وادەی دەستپێکردنی پرۆسەی کۆمسیۆن رایگەیاند، هەفتەی یەکەمی مانگی ئاب دەست بە یەکەم کۆبوونەوە دەکەین.

سەبارەت بە ژمارەی ئەندامانی لایەنەکان، ئەمڕۆ لایەنە سیاسیەکان ناوی ئەندامانیان پێشکەش بە سەرۆکی پەرلەمان کرد، ئەکپارتی (21) ئەندام، جەهەپە (10) ئەندام، هەریەک لە مەهەپە و دەم پارتی (4) ئەندام، ئیی پارتی و رێبازی نوێ بە (3) ئەندام بەشدارن. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین