تورکیا لەرێگای ئازەربایجانەوە دەستی بە هەناردەکردنی گازی سروشتی بۆ سووریا کرد تورکیە
ئەلپ ئەرسلان، وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا رایگەیاند، "دەستمانکرد بە هەناردەکردنی گازی سروشتی لە ئازاربایجانەوە لە رێگای کیلیسەوە بۆ سووریا."

ئەمڕۆ شەممە (دووی ئاب /2025) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، ئەلپ ئەرسلان بەیرەکتار لە ڕێوەرەسمێکدا بۆ هەناردەکردنی گازی سروشتی بۆ سووریا رایگەیاند، ئەمڕۆ بەفەرمی تورکیا دەستیکرد بە هەناردەکردنی گازی سروشتی بۆ سووریا.

وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد، "گازی سروشتی تورکیا لە ئازەربایجانەوە لە رێگای کیلیسەوە دەگەیێندرێتە نێو خاکی سووریا."

بەیرەکتار لە ڕێورەسەمەکەدا بۆ دەستپێکردنی گازی سروشتی تورکیا بۆ سووریا گوتی، "تورکیا ساڵانە لە توانایدایە نزیکەی (2) ملیار مەتر سێجا گازی سروشتی هەناردەی سووریا بکات. تورکیا بەردەوامە لە هاوکارییەکانی بۆ بوژانەوەی ژێرخانی سووریا بە هەناردەکردنی ئەو بڕە گازە دەتوانرێت پێداویستی کارەبای (5) ملیۆن ماڵ دابین بکرێت."

جێگەی ئاماژە پێدانە، تورکیا لەدوای روخانی رژێمی بەشار ئەسەد پەیوەندییەکانی لەگەڵ سووریا دەستپێکردەوە و لەئێستادا هەموو پشتیوانییەکی خۆی بۆ حکومەتی نوێی سووریا دووپاتکردۆتەوە بۆ بوژانەوەی ژێرخانی ئەو وڵاتە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین