هەسەدە: چەند گرووپێك هێرشیان كردە سەرمان
نوچەنێت
ئەمرۆ یەكشەممە (سێی ئاب/2025) ناوەندی راگەیاندنی (هەسەدە) راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە، تێیدا هتاتووە، چەند گرووپێكی بێ دیسپلین كە لە ریزەكانی حكومەتی سووریان بەردەوام كاری دوژمنكارانە لە هێڵەكانی ناوچەی دیر حافر دەكەن، ئێوارەی دوێنێش ئەو گرووپانە بە مووشەك هێرشیان كردۆتە سەر چەند ناوچەیەك كە خەڵكی تێدا نیشتەجێیە.
لە بەشێكی دیكەی راگەێندراوەكە هاتووە، بەبێ پاساو دەیان مووشەكیان ئاراستەی ئەو ناوچانە كردووە، لە بەرانبەردا وەك مافی بەرگریكردن لەخۆمان وەڵاممان داونەتەوە.
هەسەدە جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، هەوڵەكانی وەزارەتی بەرگری سووریا بۆ بەلاڕێدابردنی رای گشتی، خزمەت بە ئاسایش و سەقامگیری ناكات، كە لە كاتێك هێزەكانمان تا ئەوپەڕی لەو سنوورانە هەوڵی دانبەخۆداگرتنیان داوە، خۆمان لە هێرش و هەراسانكردنمانی ئەو گرووپانە پاراستووە، كە لە ماوەی رابردوو بەردەوامبوونە لە هەڵكەندنی خەندەق و گواستنەوەی چەكدارەكان ئەو كارانەیان جەخت لەسەر نیەتی ئاڵۆزكردنیان دۆخەكە دەكاتەوە.
لە راگەیێندراوەكە ئاماژە بەوەش دەكات، ئێمە جەخت لەسەر پێویستی رێزگرتن لە هێوركردنەوەی دۆخەكە بگرین، ئێمە داوا لە دەزگا پەیوەندیدارەكان لە حكومەتی سووریا دەكەین كە بەرپرسیارێتی بگرنە ئەستۆ و ئەو گرووپە بێ دیسپلینانەی ژێر دەسەڵاتیان كۆنتڕۆڵ بكەن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment