حکومەتى ئیسرائیل پیلانى داگیرکردنى غەزەى پەسەند کرد
نوچە نێت
بەرەبەیانى ئەمرۆ هەینى (هەشتى ئاب/2025) ماڵپەڕى (جەزیرە) بڵاوى کردەوە، راگەیاندنەکانى ئەمەریکا و ئیسرائیل ئاشکرایان کردووە، دواى (10) کاتژمێر کۆبوونەوە، کابینەى بچووکراوەى حکومەتى ئیسرائیل پیلانى داگیرکردنى تەواوى کەرتى غەزەى پەسەندکردووە،
دەستەى پەخشى ئیسرائیلى جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە ئیال زامیر، فەرماندەى سوپاسى ئیسرائیل هۆشدارى داوەتە حکومەتەکەى ناتەنیاهۆ، لەم چوارچێوەیەش بەرپرسێک لە سوپاى ئیسرائیل بە رۆژنامەى ئۆرشەلیم پۆستى راگەیاندووە، سوپاى وڵاتەکەى شوێنى چەکدارەکانى حەماس لە غەزە دەکاتە ئامانج، پاشان ئۆپراسیۆنى فراوان بۆ کەمپەکانى پەنابەران دەست پێ دەکات.
ماڵپەڕى ئەکسیۆس، بەپشتبەستن بە نووسینگەى سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەکات، کە سوپا خۆى بۆ کۆنترۆڵکردنى تەواوى کەرتى غەزە ئامادە دەکات، لەگەڵ پێشکەش کردنى هاوکارى مرۆیى لە دەرەوەى ناوچەکانى جەنگ.
پێشتر بنیامین ناتەنیاهۆ لە دیدارێکى لەگەڵ کەناڵى فۆکس نیوز ئاماژەى بەوە کردووە، ئەمەریکا هیچ تەحفوزێکى لەسەر داگیرکردنى کەرتى غەزە و فەرمانڕەواییکردنى نییە، بەڵام ئیسرائیل دەیەوێت رادەستى هێزێکى عەرەبى بکات، کە نەبێتە هەڕەشە بۆ سەرى.
سەبارەت بەو هەوڵەى ئیسرائیل گرووپە چەکدارەکانى فەڵەستین هەڕەشەى توند دەکەن، کە ئەگەر سوپاى ئیسرائیل هەنگاوى داگیرکردنى کەرتى غەزە دەست پێبکات، ئەوا باجى گەورە دەدات.
لە لایەکى دیکەوە رۆژنامەى یەدیعوت ئەحرەنۆتى ئیسرائیلى ئاماژە بەوە دەکات، کە ئێوارەى دوێنێ پێنجەشە سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل بەو ئاراستەیە بوو کە رەزامەندى لەسەر قووڵکردنەوەى داگیرکارى لە غەزە دەردەبەڕێت، رۆژنامەکە جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە، ناکۆکى لەنێوان ناتەنیاهۆ و فەرماندەى سوپا بەردەوامە، چونکە فەرماندەى سوپا پێیوایە ئەو پیلانە دوو ساڵى دەوێت، سەربازەکانى تووشى کوشتن دەبنەوە و ژیانى دیلەکانیش دەکەوێتە مەترسیەوە.
لەبەرانبەر ئەو بڕیارەش سەرۆک ئەرکانى سوپاى ئیسرائیل هەڵوێستى خۆى بە ئاشکرا دەربڕێووە، گوتوویەتى، بەشێوەیەکى بابەتى و سەربەخۆ بەردووام دەبم
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment