فیدان: لەگەڵ میسر بۆچوونی هاوبەشمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە تورکیە

نوچە نێت

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە میسر سەرکۆنەی بڕیاری داگیرکردنی تەواوی غەززە دەکات و رایگەیاند، " ئیسرائیل لەدوای ئەو هەموو هەوڵە پێداگیرە لە تێکدانی ئاگربەست و پیلانێکی جینۆسایدە لە دژی خەڵکی غەززە."

ئەمڕۆ یەکشەممە (10/ئاب/2025) ماڵپەڕی (حووریەت) بڵاویکردەوە، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەدوای سەردانەکەی بۆ سووریا ئەمڕۆ بەرەو میسر بەرێکەوت و لەلایەن عەبدوڵفەتاح سیسی پێشوازی لێکرا و کۆبوونەوە.

فیدان لەدوای کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ هاوتا میسرییەکەی سەرکۆنەی بڕیاری داگیرکاری تەواوی غەززە کرد و بەپیلانێکی جینۆساید ناوی برد و گوتی، "لە کۆبوونەوەکە تاوتوێی گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکانمان و دەستەبەرکردنی ئاگربەستی هەمیشەی و پاراستنی خەڵکی غەززەمان کرد، بەڵام ئیسرائیل لەدوای ئەو هەموو هەوڵە پێداگیرە لە تێکدانی ئاگربەست."

وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە رێککەوتنەکانی تورکیا لەگەڵ میسر رایگەیاند، "ئێمە تەنیا پیوەندییەکانمان فراوان نەکردووە لە بوارەکانی پیشەسازی و تەکنەلۆژیا و بازرگانی و بەرگری، بەڵکو بۆچوونی ستراتیژیمان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە."

فیدان ئاماژەی بەوەشکرد، "تورکیا و میسر لە ساڵی (2024) قەبارەی بازرگانی نزیکەی (9) ملیار دۆلار بووەو ئامانجمانە ئەو رێژەیە بۆ (15) ملیار دۆلار بەرزکەینەوە. هەوڵدەدەین کۆمپانیا تورکییەکان بەشداربن لە وەبەرهێنان لە بواری رێگەوبان و بەتایبەت کارکردن لە بوارەکانی پیشەسازی بەرگریی و گواستنە و ئاسیش لەنێوان هەردوو وڵات."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین