وەزیری دارایی ئیسرائیل: ناتوانم بەرپرسیارێتی داگیركردنی غەزە بگرمە ئەستۆ
نوچەنێت
یەكشەممە (10/ئاب/2025) ماڵپەڕی (جەزیرە) بڵاوی كردەوە، وەزیری دارایی ئیسرائیل لە گرتەڤیدیۆیەك كە لە لاپەڕەی خۆی لە ئێكس بڵاوی كردۆتەوە، دەڵێت، ئەنجومەنی بچووكراوەی ئایشی وڵاتەكەی بۆ داگیركردنی غەزە لەپێناو گێڕانەوەی بزووتنەوەی حەماسە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ. ئەو بەرپرسەی ئیسرائیل ئەو كارەی حكومەتی وڵاتەكەی بە كارێكی نەزانانە ناو دەبێت و پێیوایە كارێكی نالۆژیكییە.
سیمومتریچ لە بەشێكی دیكەی قسەكانی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، رەوانەكردنی هەزاران سەرباز بۆ كەرتی غەزە لە ئۆپراسیۆنێكی سەربازیی ژیانیان دەخاتە مەترسییەوە و باجی دیپلۆماسی و نێودەوڵەتی دەبێت، ئەو كارەشی بۆ فشارخستنە سەر بزووتنەوەی حەماس و ئازادكردنی بارمتەكانە، كە ئەوە گێلاتیەكی نا ئەخلاقییە.
وەزیری دارایی دەشڵێت، بەداخەوە لە سەرەتای جەنگەوە یەكەمجارە هەست بەوە دەكەم ناتوانم بەرپرسیارێتی ئەو بڕیارە بگرمە ئەستۆ، یاخود پاڵپشتی بكەم، من متمانەم بە سەرۆك وەزیران لەدەست داوە، كە بتوانێت یاخود بیەوێت سوپا ئەو ئەنجامە بەدی بهێنێت.
سیمتۆتریچ داگیركردنی غەزەی رەتكردەوە كە حكومەتی ئیسرائیل پێش دوو رۆژ رایگەیاندووە، كە ئەو پێشتر پیلانی دوورخستنەوەی بەزۆری فەڵەستینییەكان لە كەرتی غەزە پێشنیار كردبوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment