ئەردۆغان و سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا بە تەلەفۆن گفتوگۆ لەسەر رێککەوتنى ئاشتى دەکەن تورکیە

نوچەنێت

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیان لەگەڵ نیکۆل پاشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا ئەنجامدا، هەردوولا باسیان لە رێککەوتنی ئاشتی و کۆتایهێنان بە ناکۆکییەکانیان لەگەڵ ئازەربایجان کرد، هەروەها تاوتوێی بەردەوامی دانوستاندنەکانی پرۆسەی ئاساییکردنەوەی تورکیا و ئەرمینیایان کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە (11/ئاب/2025) ماڵپەڕی (T24) بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، "لەسەر داوای ئەرمینیا پەوەیوەندی بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کراوە و لەگەڵ نیکۆل پاشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا تاوتوێی رێککەوتنی ئاشتی ئازەربایجان و ئەرمینیا کردووە."

بەگوێرەی سەرۆکایەتی تورکیا، ئەردۆغان لە پەیوەندیەکەدا پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا کردووە بۆ رێکخستنی رێککەوتنایان لەگەڵ ئازەربایجان و پێشی راگەیاندووە، "رێککەوتنەکە زۆر گرینگە بۆ ئاسایشی ناوچەکە و پێویستە هەنگاوی دیکە بنرێت بۆ ئاشتی هەمیشەیی لە نێوان هەردوو وڵات."

هەر لەو کۆبوونەوە، ئەردۆغان هەوڵەکانی خۆی دووپاتکردۆتەوە بۆ بەردەوامی دانوستاندنەکانی پرۆسەری ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەرمینیا." 

 ئەرمینیا و ئازەربایجان لە (8)ـی ئابی (2025)، لە کۆشکی سپی بە نێوەندگیری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا دوای (30) ساڵ لە ململانێ و ناکۆکی رێککەوتنی ئاشتیان واژۆ کرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین