تورکیا: چوارسەد و (11) هەزار پەنابەرى سوورى گەڕاینەوە شوێنى خۆیان تورکیە

نوچەنێت

ئیدارەى کۆچبەرانى تورکیا رایگەیاند، چوارسەد و (11) هەزار پەنابەرى سوورى لەژێر چاودێرى کۆمسیۆنى پەنابەرانى سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان بە خواستى خۆیان گەڕاینەوە وڵاتەکەیان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (14/ئاب/2025) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاوى کردەوە، فەرمانگەى کۆچبەرانى تورکیا رایگەیاند، پڕۆسەى گەڕانەوەى ئازادانەى پەنابەرانى سووریا لەدواى هەشتى کانوونى یەکەم دەستى پێکردووە، تاوەکوو ئێستا زیاتر لە چوارسەد هەزار پەنابەر گەڕاینەوە.

ئەو هەنگاوەى گەڕانەوەى پەنابەران بە هەماهەنگى نێوان بەڕێوبەرایەتى کۆچبەرانى سەربە وەزارەتى ناوخۆ و هەماهەنگى سەرجەم رێکخراوە پەیوەندیدارەکان بووە، بەگوێرەى ئامارەکان لەدواى (2016) تاوەکوو ساڵى رابردوو دوو ملیۆن و (652) هەزار کەس گەڕابوونەوە سووریا.

سەبارەت بەو ژمارەى ئێستا لە تورکیا ماون و لە چوارچێوەى پاراستنى کاتین بەگوێرەى داتاکان دوو ملیۆن (543) هەزار کەس تاوەکوو ئێستا نەگەڕاینەوە سووریا.

پڕۆسەى گەڕانەوەى ئازادانەى سوورییەکان لەلایەن کۆمسیۆنى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروبارى پەنابەران چاودێرى دەکرێت.

لەدواى سەرهەڵدانى شەڕى ناوخۆ لە سووریا لە ساڵى (2011) نزیکەى پێنج ملیۆن پەنابەرى سوورى روویان لە تورکیا کرد، لەدواى رووخاندنى رژێمى ئەسەد، گەڕانەوەی ئاوارەکان خێراتر بووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین