ئۆجەلان نوێنەرى خۆى بە پەرلەمانى تورکیا دیارى دەکات تورکیە

نوچەنێت

یەکێک لە دواکاریەکانی عەبدوڵا ئۆجەلان لە کۆمسیۆنی پەرلەمانی تورکیا بۆ چارەسەری پرسی پرۆسەی ئاشتی کۆبوونەوە بوو لەگەڵ ئەندامانی کۆمسیۆن، بۆ ئەو مەبەستەش وەیسی ئاکستاش یەکێک لە دامەزرێنەری پەکەکە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەندامان لە شوێنی خۆی بنێرێتە پەرلەمان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (14/ئاب/2025) ماڵپەڕی (هالک) بڵاویکردەوە، ماوەیەک بەرلە ئێستا وەیسی ئاکستاش یەکێک لە دەمەزرێنەری پەکەکە و هاوزیندانی و سکرتێری ئۆجەلان لە ئیمراڵی دوای (31) ساڵ لە زیندان ئازاد کرا. 

دەم پارتی پێشنیاری خۆیان لە لیستێکدا ئاراستەی پەرلەمانی تورکیا کرد، بەگوێرەی زانیارییەکان ناوی ئەو ئەندامەی پەکەکەی دەست نیشان کردووە بۆ ئەوەی لە بڕی خۆى سەربارەت بە گفتوگۆکردن لەبارەی پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە لەگەڵ ئەندامانی کۆمسیۆن لە پرۆسەی هاوپشتی و برایەتی و دیموکراسی بکات.

کۆبوونەوەی سێیەمی کۆمسیۆنی پەرلەمان لە هەینی رابردوو بەرێوەچوو، بڕیارە لە کۆبوونەوەی داهاتوو شارەزایان و زیان لێکەوتوانی شەڕی پەکەکە لەلایەن ئەندامانی کۆمسیۆن پێشوازی لێبکرێت. 

دەم پارتی لەدوای کۆبوونەوەکە ڕاگەییێندراوێکی بڵاوکردەوە. بەپێی ئەو لیستەی کە دەم پارتی ئامادەی کردووە بۆ پەرلەمان وەیسی ئاکستاشیش یەکێکە لەو کەسانە بەشداری کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمانی تورکیا دەکات.

جێگەی ئاماژە پێدانە، دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە لە یەکەم پێشنیاری بۆ پرۆسەی ئاشتی داوای کرد ئۆجەلان بێتە پەرلەمانی تورکیا داوای چەکدانان و هەڵوەشاندنەوەی رێکخراوی پەکەکە بکات بەڵام ئەو پێشنیارەی باخچەلی ڕەتکرایەوە. ئەمەش تادێت کاردانەوەی زیاتری دەبێت لە تورکیا و پێیان وایە حکومەت لە پرۆسەی چەکدانان سازش بۆ پەکەکە دەکات. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین