راپۆرتێكی ئیسرائیلی: هاكان فیدان هەوڵی هەوەشاندنەوەی رێککەوتنى دیمەشق و تەلئەبیب دەدات
نوچەنێت
وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها
رۆژنامەی یەدیعوت ئەحرەنوتی ئیسرائیلی لە راپۆرتێكدا تیشك دەخاتە سەر هەوڵەكانی هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا بۆ هەڵوەشاندنەوەی رێككەوتنی دیمەشق و تەلئەبیب، رۆژنامەكە باس لەوە دەكات هاكان هەوڵێكی چڕی دیپلۆماسی لە ناوچەكە دەست پێكردووە، تەركیزی لەسەر رێگریە لە نزیكبوونەوەی ئەو وڵاتە و گۆڕێنی هەژموونی ئێران لە سووریا بۆ هەژموونی وڵاتەكەی.
رۆژنەكە باس لەوە دەكات وەزارەتی دەرەوەی توركیا بە پێچەوانەی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل بە بەهێز و چالاك دادەندرێت، هەوڵی فراوانكردنی هەژموونی لە جیهان دەدات، لەدوای كۆشكی سەرۆكایەتی لە ئەنقەرە بە دووەم گرنگترین وەزارەتی توركیا دادەندرێت، ساڵانێكی درێژە ئەردۆغان پەیوەندی راستەوخۆی لەگەڵ هاكان بەهێزە، كە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دەزگای هەواڵگری میت لە (2010 ــ 2023) هاکان فیدان سەرۆکایەتى دەکرد.
هاكان فیدان لە (2013) خواستی گواستنەوەی پۆستەكەی هەبوو، خواستی خۆی بۆ دوو وەزارەتی حكومی تاقیكردەوە، بەڵام ئەردۆغان رەتی كردەوە، بۆ سەرۆكایەتی هەواڵگری توركیای گێڕاوە، بەڵێنی پێدا لە داهاتوو لە پۆستێكی گرنگی پێدەدات، دواتریش بە كردەیی پێش دووساڵ بەڵێنەكەی بۆ هاكان جێبەجێ كرد.
هاكان پێی دەگوترێت "سێبەری ئەردۆغان" یاخود "ئەندازیاری دۆسیە نهێنییەكان" لە كاتێدا خاوەنی نهێنی هەستیارە كە دەگەڕێتەوە بۆ قۆناغی كاركردنی لە هەواڵگری، هەروەك دیدی بۆ ئیسرائیل لە ئەردۆغان توندترە، كە ئەردۆغان "لەپڕ و لە هەر چركەساتێك بۆچوونی دەگۆڕێت"، بەڵام هاكان فیدان لە بۆچوونەكانی توندە، پێیوایە ئیسرائیل پێویستە نەمێنێت، وەك لە گوتارەكەی پێش چەند رۆژێك ئەوەى بە ئاشکرا رایگەیاند.
فیدان بە ئەندامێكی كارای پارتی دادوگەشەپێدان بە سەرۆكایەتی ئەردۆغان دادەندرێت، هەروەك سوورە لەسەر دابەشكردنی دەسەڵاتەكان لەنێوان هەردووكیان.
ئەردۆغانی تەمەن (71) ساڵ فیدانى (53) ساڵ ئامادە دەكات و مەشقی پێدەكات، دركی بەوە كردووە كە دەبێتە خەلیفەی و لە داهاتوو دەچێتە كۆشكی سەرۆكایەتی ئەنقەرە، كە لە هەزار ژوور پێكهاتووە، بەڵام لەو دۆخەی ئێستا سنوور و دەسەڵاتەكانی فیدان دیاری كراوە و تێپەڕ ناكات.
ئەو رۆژنامە ئیسرائیلییە پێیوایە ئەو تێبینییە ئاسان كە فیدان كاریزمایی ئەردۆغانی لە سەركردایەتی نییە، لە هەموو دەركەوتنێكی ئاشكرا ستایشی ئەردۆغان دەكات و لایەنگری تەواوی بۆ نیشان دەدات، ئاماژەش بۆ پلانی داهاتووی ناكات، بەرپرسانی باڵا لە حكومەتی توركیا و تەنانەت كۆی خەڵك ئەوە باس دەكەن كە هاكان فیدان دەستە راستی كارای ئەردۆغانە، لەدوای ئەردۆغان پێگەی لە لوتكە گرەنتیكراوە.
هاكان فیدان لە نووسینگەكەی بەردەوام میوانداری سەركردەكانی حەماس دەكات، وەك خەلیل لەحیە، لە قەتەرەوە سەردانی توركیا، یاخود سەردانی پایتەختە عەرەبیەكان دەكات، سوورە لەسەر ئامادەبوونی لە نوسینگەی هاكان فیدان، لە بەرانبەردا هاكان فیدان پێشوازیەكی شاهانەی لێ دەكات، لیحەیە دەزانێت لە توركیا ژیانی پارێزراوە، ئیسراییل هەوڵی سنووربەزاندنی خاكی توركیا نادات و تیمی مەرگی بۆ رەوانە ناكات.
دكتۆر حای ئیتان یانرۆجیك، پسپۆڕ لە كاروباری توركیا دەڵێت، هاكان فیدان فاكتەرێكی كێشە ئامێزە بۆ ئیسرائیل، بە تایبەت لەبواری دەستپێكردنەوەی پەیوەندییەكانی هەردوو وڵاتات.
یانرۆجیك پێیوایە مادام ئەردۆغان لە دەسەڵاتە هیچ هیوایە لە باشكردنەوەی پەیوەندییەكان نییە، ئەگەریش فیدان بگاتە دەسەڵات ئاسایكردنەوەی پەیوەندییەكان بەربەستی كەمتر نابێت، توركیا سەرەتا چاوەڕوانی پاشەكشەی ئیسرائیل دەكات، بەڵام تا ئێستا دیارنییە، كە بنیێت، یاخو ئایزنكوت لابید، یاخود هەر كەسێكی دیكە هەڵبژێردرێت، بە دڵنیایی ناتەنیاهۆ نییە، كە دەتوانێت دەرگا بەسەر توركیادا بكاتەوە.
لە ماوەی رابردوو ئیسحاق هێرزۆغ، سەرۆكی ئیسرائیل لە سەردانی بۆ باكووری ئەوروپا ناچار بوو، رێگەیەكی زۆر بە فڕۆكەكەی ببڕێت، رێنمایە ئەمنییەكان ئامۆژگارییان كرد كە ئەو سەركێشیە نەكەن و بە ئاسمانی توركیادا نەڕۆن.
یانرۆجیك دەڵێت، هیچ خواستێك لەناو ئێمە نییە، پرسیارەكە ئەوەیە تا چەند ئێمە ئامادەی رۆیشتنین بۆ نوێكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ توركیا، بە دڵنیایی ئەوە لایەن ئەردۆغان و فیدان نابێت.
هاكان فیدان بۆ گفتوگۆ سەردانی ئەحمەد شەرعی كرد، كە لەسەر توركیا حیسابە، بە وردی چاودێری قووڵایی پەیوەندییەكانی نێوان ئیسرائیل و سووریا دەكات، بەتایبەت دوای دیداری نێون روون دیرمەر و ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا لە پاریس.
رۆژنامەی یەدیعوت ئەحرەنوت، جەخت لەسەر ئەوە دەكات فیدان لە دیمەشق دوو رۆڵ دەبینێت، سەرۆكی پێشووی دەزگای هەواڵگری و وەزیری دەرەوە، ئەحمەد شەرعیش زۆرباش دەناسێت.
رۆژنامەكە باس لەوەش دەكات، پێویستە لەسەر هاكان فیدان سەركردایەتی نوێ لە دیمەشق قەناعەت پێبهێنێت، كە لە حكومەتی ناتەنیاهۆ نزیك نەبنەوە، لە كۆتاییدا توركیا هاوپەیمانی یەكەم بۆ سووریای نوێ، ئاراستەی خۆشی بە گۆڕینی بۆ ئێران لە داهاتوو ناشارێتەوە.
سەرەڕای ئەوەش توركیا بە تێكدانی نزیكبوونەوەی نێوان دیمەشق و كورد لە باكووری سووری تۆمەتبار دەكرێت، دوای ئەوەی كە كورد رازی بوون چەكەكەیان رادەست بكەن (ئەگەرچی دواتر ئەو كارەیان نەكرد) دوژمنایەتى قووڵ لەنێوان بەرپرسی هەواڵگری و وەزیرانی دەرەوە و ناوخۆ و ئەردۆغان و كوردەكان هەیە.
یەدیعوت ئەحرەنوت جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەحمەد شەرع بەڵێنی داوە، كە رێگە بە ئیسرائیل نادات بە باش یاخود خراپ كار لەناو سووریا بكات.
هاكان فیدان بۆ ئەحمەد شەرعی روون كردۆتەوە، كە ئیسرائیل هەوڵی تێكدانی سەقامگیری سووریا دەدات، كە لێكی هەڵوەشێنێتەوە و لەناوخۆ بیكات بە سێ بۆ پێنج یەكەی دەسەڵات: سوننە و كورد و دروز، ئیسرائیل بەگشتی بە تایبەت حكومەتی ناتەنیاهۆ وڵاتێكی فێڵبازە.
سەرچاوە: ماڵپەڕى عەرەبى 21
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment