وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا: توركیا ئازادییەكان پێشێل دەكات
نوچەنێت
وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە راپۆرتی ساڵانەی خۆی بۆ (2024) توركیا بە پێشێلكردنی ئازادی سیاسی دژ بە ئۆپۆزسیۆن و كورد تۆمەتبار دەكات، ئاماژە بەوەش دەكات لە ئاستێكی فراوان چاودێری خراوەتە سەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.
راپۆرتەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە (34) لاپەڕە پێكهاتووە، كە تێیدا باس لە تەسكردنەوەی بەرنامەبۆداڕێژراو دژ بە ئازادییە بنەڕەتییەكان دەكات، لەگەڵ ئەوەشدا كلتووری دەرچوون لە لێپرسینەوە قووڵدەكرێتەوە.
راپۆرتەكە سەبارەت پێشێلكارییەكانی دژ بە كۆمەڵگەی كوردی تۆماركردووە، كە تێێدا باس لە رێگری درووستكردنی مافی سەندیكا و پاشەكشەی مافی پەنابەران دەكات، یەكێك لەو دیاردە ئاشكرایانەی راپۆرتەكە باسی كردووە، دەركردنی (400) كرێكارە، كە مانیان لە كاركردن گرتبوو لە كارگەی (Levi Strauss) لە شانلی ئۆرفا.
لە بەشێكی دیكەی راپۆرتەكە هاتووە، لە نیوەی یەكەمی ساڵی رابردوو (878) كرێكار گیانیان لەدەستداوە، هەر لە ساڵی رابردوو (66) منداڵ مردوون، لە كەمپەكانی پەنابەرانیش مامەڵەی توند لەگەڵ پەنابەران دەكرێت بە زۆر رەوانەی شوێنی خۆیانیان دەكەنەوە.
لە بەشێكی دیكەی راپۆرتەكە هاتووە، سەرەڕای ئەوەی لە مانگی ئاداری ساڵی رابردوو دەرەفەت بۆ ئەگەری دەنگدان بۆ جێگرتنەوەی سیاسی راستەقینە رەخسابوو، بەڵام دەزگا راگەیاندنەكان و چاودێریی لایەنگرییان پێوەدیار بوو، حكومەت تایبەتمەندی دابوو بە كۆتوبەندنكردنی ئازادی گردبوونەوە.
لە بەشێكی دیكەی راپۆرتەكە هاتووە، ئازادی رۆژنامەگەری بە شێوەیەكی بەرچاو زیانی بەركەوتووە، كە بۆتە هۆی دادگاییكردنی رۆژنامەنووسان و بڵاوكردنەوەی زانیاری چەواشەكارانە، ئەوە جگە لەوەی رۆژنامەنووسان تووشی ئەشكەنجەی جەستەیی دەستگیركردن و داوای یاسایی بوونەتەوە.
لە بەشێكی دیكەی راپۆرتەكە هاتووە، زیاتر لە (953) هەزار و (260) كەس قەدەغەكراون، زیاتر لە (67) هەزار كەس لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) لە ساڵی رابردوو قەدەغەكراون.
حكومەتی توركیا دەسەڵاتی سڕینەوەی ناوەڕۆك، یاخود قەدەغەكردنی ئەكاونتەكانی بەتەواوی هەیە، هەر لە ساڵی رابردوو چەندین كەس لە تۆڕی (VPN) خزمەتگوازرییەكانیان قەدەغەكراوە، ئەو ئەكاونتانەی كە ناوەڕۆكی رەخنەیی بە شێوەیەكی بەردەوام دووبارە دەبێتەوە.
راپۆرتەكە باس لەوەش دەكات بە تۆمەتی تیرۆرستی كەناڵێكی تایبەت بە بزووتنەوەی خزمەت، كە سەر بە فەتحوڵڵا گولەنە داخراوە، هەڕەشەی توندیش لەو كەناڵە كراوە.بڕیاردەرانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان ئەو رووداوەیان بە پێشێلكارییەكانی تەواو بە پاڵنەری سیاسی لە دادگاكان لە قەڵەم داوە.
هەر لەو راپۆرتە ئاماژە بەوەش دەكات، كە ئەو پارێزەرانەی بەرگری لە بزووتنەوەی خزمەت دەكەن، رووبەڕووی هەڕەشە ئەشكەنجە دەبنەوە، یاساكانی بەرەگاربوونەوەی تیرۆر، دەسەڵاتێكی فراوانی هەیە بۆتە ئامرازێك بۆ سزادان، كە رێگە بە دەستگیركردن دەدات بۆ حەوت ساڵ پێش دادگاییكردن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە راپۆرتەكەی دەشڵێت، پێشێلكارییەكانی توركیا سنوورەكانی بەزاندووە، ئەندامانی بزووتنەوەی گولەن لە دەرەوە دەڕفێندرێن و فشار دەخەنە سەر وڵاتان بۆ ئەوەی رادەستیان بكەنەوە، هەروەها دەسەڵاتی ئینتەرپوول خراپ بەكارهێندراوە، چوار هاووڵاتی تورك كە پەنابەربوون لە كینیا لەسەر داوای ئەنقەرە گێڕدراینەوە توركیا.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، یاسا ئەمنییەكان دەسەڵاتیان فراوانە، هێزەكانی رزگاریی یاسا بە سیاسی كراوە، چاودێرییەكانی فراوان لەسەر تۆڕەكان هەیە، كە وایكردووە رۆژنامەنووس و چالاكوان و ئۆپۆزسیۆن بەتایبەت ئەندامانی سەر بە بزووتنەوەی گولەن لەناوە و دەرەوەی توركیا لاوازبن.
سەرچاوە: ماڵپەڕی زەمانی توركی
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment