ئیسرائیل چاودێری رازیبوونی حەماس بە ئاگربەست دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

دوای رازیبوونی بزووتنەوەی حەماس بە ئاگرەبەست، بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، بزووتنەوەی حەماس رووبەڕووی فشارێكی گەورە بۆتەوە، لە نزیكەوەش چاودێری دانوستاندنەكانی دۆسیەی دیلەكان و راگەیاندنی ئاگربەست لە غەزە دەكەین.

ئەمڕۆ سێشەممە (19/ئاب/2025) ماڵپەڕی (عەرەبی 21) بڵاوی كردەوە، یسرائیل كاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، بزووتنەوەی حەماس لە ترسی داگیركردنی غەزە لە لایەن ئیسرائیلەوە ئامادەیی خۆی بۆ ئاگربەست لە غەزە راگەیاندووە.

كاتز لە بەشێكی دیكەی قسەكانی جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، داگیركردنی غەزە دەبێتە هۆی شكستی حەماس، چونكە ئەو شارە ناوەندیی قورسایی و حكومی و سیمبولی ئەو بزووتنەوە دەردەخات، كە سەركردەكان و ژێرخانی سەرەكی سەركەوتنی سەربازییان لەو شارەیە.

وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئاماژە بەوەش دەكات، لە هەفتەكانی رابردوو حەماس هەر جۆرە گۆڕانكارییەكی لە رێككەوتن رەت دەكردەوە، بەڵام بەم دواییە بەهۆی ترسیان لە نزیكبوونەوەی ئۆپراسیۆنی سەربازیی ئامادەن گفتوگۆ بكەن.
 سەرچاوەیەكی ئاگادار بە ماڵپەڕی عەرەبی 21ی راگەیاند، نێوەندگیرەكان پێشنیارێكیان داوە بە حەماس و ئیسرائیل بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە غەزە، ئەوەش لە چوارچێوەی رێككەوتنێكی جوزئییە، كە دەبێتە هۆی دانوستاندن بۆ ئاگربەستی هەمیشەیی.
سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، ئەو پێشنیارە نوێ نییە" بەڵكوو هەمان پێشنیارە كە نێوەندگیرەكان لە چەند هەفتەی رابردوو پێشكەشیان كرد، كە ئاگربەستەكە ماوەی (60) رۆژ دەخایەنێت، لە بەرانبەر ئازاكردنی (10) دیلی ئیسرائیل، بەڵام ئەوەی نوێبیە لەو پێشنیارە حەماس نەرمی تەواوی نواندووە، بەبێ بوونی سەرنج، هەوڵیش دەدات پاساوی شكستپێهێنان و یاریكردن بەو دۆسییە لە دەستی حكومەتی ئیسرائیل بهێنێتە دەرەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین