ترەمپ: لەو نزیكانە كۆبوونەوەیەكی سێقۆڵی بۆ چارەسەری جەنگی ئۆكراینا دەكەین
وەرگێڕانی: ئیسماعیل تەها
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا دوای میوانداریی هەریەك لە ڤلادیمێر پووتین، سەرۆكی رووسیا و ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكراینا و چەند سەركردەیەكی وڵاتانی ئەوروپا ئەمینداری گشتی ناتۆ رایگەیاند، لەگەڵ سەرۆكی رووسیا قسەم كردووە، ئامادەیی بۆ لووتكەی سێقۆڵی نیشان داوە.
سەرۆكی ئەمەریكا دوای میوانداریی زیلینسكی و سەركردەكانی ئەوروپا لە كۆشكی سپی رایگەیاند، پەیوەندیم بە پووتین كردووە، ئامادەكارییەكانم بۆ كۆبوونەوەیەكی سێقۆڵی دەست پێكردووە، لە داهاتوو شوێنی كۆبوونەوەی زیلینسكی و پووتین دیاری دەكرێت.
ترەمپ باسی لەوەش كرد، جەی دی ڤانس، جێگری و ماركۆ رۆبیۆ، وەزیری دەروە و ستیڤ ویتكوڤ، نێردەی تایبەت خۆی ئامادەكارییەكان لەنێوان هەردوو وڵات رێكدەخەن، لەدوای ئەو كۆبوونەوە، كۆبوونەوەی سێقۆڵی من و زیلینسكی و پووتین دەكرێت.
سەبارەت بە كۆبوونەوەكانی لەگەڵ سەرۆكی ئۆكراینا و سەركردەكانی ئەو روپا، جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، كۆبوونەوەیەكی زۆر باشبوو، كە تێیدا گفتوگۆمان لەسەر گرەنتی ئەمنی ئۆكراینا كرد، كە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمەریكا وڵاتانی ئەوروپا پێشكەشی دەكەین.
سەبارەت بەو كۆبوونەوە، كۆشكی كرملین جەختی لەسەر ئەوەكردەوە، ڤلادیمێر پووتین ئامادەیی خۆی بۆ بیرۆكەی گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ ئۆكراینا لەسەر بەرزترین ئاست بە ترەمپ راگەیاندووە.
لە لایەكی دیكەوە، فریدریش میترس، راوێژكاری ئەڵمانی رایگەیاند، لە دوو هەفتەی داهاتوو، پووتین زیلینسكی دیداریان دەبێت، سەرۆكی رووسیا لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ ترەمپ ئامادەیی دەربڕیووە، تائێستا شوێنەكەی دیاری نەكراوە، بەڵام هەنگاوەكانی داهاتوو ئاڵۆزترن، چونكە لە ئەگەری هەر رێككەوتنێكی ئاشتی نێوان هەردوو وڵات، پێویستە ئۆكراینا سازش لە هەرێمی دونباس بۆ رووسیا نەكات.
سەرۆكی ئۆكراینا لەدوای كۆبوونەوەی لەگەڵ ترەمپ و سەركردە ئەوروپییەكان رایگەیاند، لە ماوەی (10) رۆژی داهاتوو، كار لەسەر دیاریكردنی گرەنتییە ئەمنییەكان بۆ وڵاتەكەمان دەكەین.
ئەگەریش هەیە ئاشكراكردنی گرەنتییە ئەمنییەكانمان، هاوبەشە ئەوروپییەكانمان ئاشكرای بكەن، كە لە داهاتوو وردەكاری زیاتر بڵاودەكەینەوە، هەموو ئەمانەش لە ماوەی (10) رۆژی داهاتوو بە فەرمی دیاری دەكرێت.
سەبارەت بە گفتۆگانیش زیلینسكی جەختی لەسەر ئەوەكردەوە، لەگەڵ ترەمپ گفتوگۆمان لەسەر خاڵە زۆر هەستیارەكان كردووە، لەوانە ئاسایشی ئۆكراینا و ئەوروپا كە پشت بە ئەمەریكا دەبەستن، هەروەها گفتوگۆمان لەسەر پرسە مرۆییەكانی وەك ئاڵوگۆڕی دیلەكان و منداڵە رفێندراوەكانمان لە لایەن رووسیاوە كردووە.
لە لایەكی دیكەوە مارك رووتە، ئەمینداری هاوپەیمانی ناتۆ، رایگەیاند، كۆبوونەوەی سەرۆكی ئەمەریكا و ئۆكراینا و هاوبەشە ئەوروپییەكان و ناتۆ زۆر سەركەوتووبوو.
لەو كۆبوونەوە گفتوگۆمان لەسەر گرەنتییە ئەمنییەكانی ئۆكراینا كرد، هیچ گفتوگۆیە لەسەر بڵاوەپێكردن هێز لەسەر خاكی ئۆكراینا نەكراوە.
ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا جەختی لەسەر ئەوە كردەووە، لەگەڵ ترەمپ و سەركردە ئەوروپییەكان باسمان لە پرسی گرەنتی ئەمنی بۆ ئۆكراینا كرد، كە پێویستە لەچوارچێوەی ئاشتی رووسیا و ئۆكراینا بێت، ئۆكراینا سوپایەكی بەهێزی هەبێت، بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێكی رووسیا، هیچ كۆتێك لەسەر ژمارە و توانا و چەكداركردنی نەبێت، ئەگەر رووسیا شكستی هێنا لە دانوستاندنەكانی ئاشتی، سزای توندی بەسەر بسەپێنین.
لە كۆبوونەوەی ترەمپ لەگەڵ سەركردەكانی ئەوروپا و زیلینسكی جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، كە ئاشتی لەنێوان ئۆكراینا و رووسیا بەردەستە و لە ماوەیەكی نزیك دێتەدی.
شاندی ئەوروپا، كە لەگەڵ زیلینسكی بوون بۆ دیداری ترەمپ پێكهاتبوو، لە ئۆرسولا ڤۆن دێرلاین، سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپا، راوێژكاری ئەڵمانیا، كیەر ستامەر، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، ئەلیكسەندەر ستۆب، سەرۆكی فینلەندا، جۆرجیا میلۆنەی، سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا، ئەمینداری هاوپەیمانی ناتۆ.
ئەو دیدارەی ترەمپ لەگەڵ سەركردەكانی ئەوروپا لەدوای لوتكەی ئالاسكا بوو، كە لەنێوان پووتین و ترەمپ بۆ گفتوگۆ لەسەر ئاگربەست لەنێوان رووسیا و ئۆكراینا و پەیوەندییەكانی ئەمەریكا و رووسیا بەڕێوەچوو.
لە (2022/2/24) رووسیا هێرشی سەربازیی كردە سەر ئۆكراینا، بۆ كۆتاییهێنا بەو جەنگە مەرجی ئەوەیە ئۆكراینا دەستبەرداری چوونە پاڵ ناتۆ بێت، ئۆكرایناش مەرجی ئەوەیە مۆسكۆی لەو ناوچەی ناگیری كردووە بكشێتەوە.
سەرچاوە: ماڵپەڕی جەزیرە
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment