پنتاگۆن له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى سه‌ر بنكه‌ى ئاسمانى به‌له‌د هاته‌ ده‌نگ

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا "پنتاگۆن" له‌سه‌ر هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى سه‌ر بنكه‌ى ئاسمانى به‌له‌د له‌ شارى سه‌لاحه‌دین هاته‌ ده‌نگ، دووپاتى كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هیچ هێزێكى ئه‌مریكى و نێوده‌وڵه‌تى له‌ بنكه‌كه‌ نییه‌.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ سێى ئایار هێرشێكى مووشه‌كى كرایه‌ سه‌ر بنكه‌ى ئاسمانى به‌له‌د له‌ پارێزگاى سه‌لاحه‌دین. سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ی عێراقییان راگه‌یاندووه‌، چوار مووشه‌كى جۆرى كاتیوشا ئاراسته‌ى بنكه‌كه‌ كراوه‌. كه‌چى فه‌رمانده‌ى بنكه‌كه‌ى گوتوویه‌تى، "سێ مووشه‌ك بووه‌".

دووپاتیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش كردووه‌ته‌وه‌، له‌ هێرشه‌كه‌دا هیچ زیانێكى گیانى و مادى نه‌بووه‌.

گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا له‌ لێدوانێكى كورتى رۆژنامه‌وانى باسى له‌وه‌ كردووه‌ له‌ هێرشه‌كه‌ بێ ئاگان. دووپاتیشى كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هیچ هێزێكى ئه‌مریكى و نێوده‌وڵه‌تى له‌ بنكه‌كه‌ نییه‌.

شه‌وى رابردوو به‌ هه‌مان شێوه‌ى ئه‌مڕۆ سێ مووشه‌ك ئاراسته‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا كران، به‌ڵام ئه‌وانیش هیچ زیانێكى مادى و گیانیان نه‌بوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین