پلانی داگیرکردنی غەززە پەسەند کرا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل پلانی سەربازیی داگیرکردنی غەززەی پەسەند کرد، پلانەکە بە ناوی "گالیسکەکانی گیدۆنی بییە".

ڕۆژی چوارشەممە (20/ئاب/2025) ماڵپەڕی (تایمز ئۆف ئیسرائیل) ڕایگەیاند، یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، "پلانەکانی سوپای وڵاتەکەی بۆ هێرشکردنە سەر شاری غەززەی پەسەند کرد".

وەک ئامادەکارییەک بۆ پلانەکە سوپای ئیسرائیل دەستی بە بانگهێشتکردنی (60) هەزار سەربازی یەدەگ کردووە لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ جێبەجێکردنی پلانەکە، "ئامانج لە ئۆپراسیۆنەکە کۆنتڕۆڵکردنی ناوچە گرنگەکانە لەن ێو غەززە و بەهێزکردنی ئاسایشی سەر سنوورە، لە چوارچێوەی بەردەوامبوونی ئاڵەنگاری و ململانێکان لەنێوان سوپای ئیسرائیل و حەماس".

شەوی ڕابردوو لەلایەن سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل و ئەفسەرانی باڵای دیکەش پلانەکە پێشکەش بە وەزیری بەرگریی ئیسرائیل کرا، پێشتریش ئۆپراسیۆنێکی پێشوو بە هەمان ناو ئەنجامدرا و سوپای ئیسرائیل (75٪)ی خاکی کەرتەکەی داگیر کرد وەک هەوڵێک بۆ فشار خستنە سەر حەماس بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بارمتەکان. 

بە گوێرەی زانیارییەکان، بەهۆی ئەم پلانەی کاتز پەسەندی کردووە. وەزیری بەرگری پێشبینی دەکرێت یەک ملیۆن هاووڵاتی فەڵەستینی لە شاری غەززە بۆ باشووری کەرتەکە ئاوارە بن.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین