وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەستپێکردنی هاوکاری سەربازیی لەگەڵ سووریا راگەیاند تورکیە

نوچەنێت

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "لە چوارچێوەی بەردەوامی هاوکاری سەربازی بۆ دارشتنەوەی هێزە سەربازییەکانی سووریا کارەکانمان خێراتر کردووە بەشێوەی مەشق پێکردن و راوێژکاری و پاڵپشتی تەکنیکی بۆ سەربازانی ئەو وڵاتە."

پێنجشەممە (21/ئاب/2025) ماڵپەڕی (halk) بڵاویکردەوە، تورکیا لەدوای ڕووخانی رژێمی بەشار ئەسەد لە هەموو بوارێک پەیوەندیەکانی لەگەڵ حکومەتی سووریا ئاسایی کردۆتەوە، لە ڕاگەیێندراوێکیشدا بەفەرمی هاوکاری سەربازیی لەگەڵ سوپای سووریا راگەیاند و دەشڵێت، پشتیوانی و سەردانی سەربازی و پاڵپشتیەکانمان خێراتر کردووە.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاشکرای دەکات، "یاداشتی لێکتێگەیشتی هاوکاری و مەشقپێکردن و راوێژکاریمان لەگەڵ سوپای سووریا لە (13)ـی ئابی (2025) واژۆ کرد."

ئاماژە بەوەش کراوە، "بەمەبەستی بەهێزکردنی توانای سەربازی هاوکاری و دارشتنەوەی هێزە سەربازییەکانی سووریا کارەکانمان خێراتر کردووە بەشێوەی مەشقپێکردن و راوێژکاری و پاڵپشتی تەکنیکی بۆ سەربازانی سووریا."

هاوکات وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەشڵێت، مەشقپێکردن و بەهێزکردنی توانای سەربازی سوپای سووریا لەسەر داواکاری شاندی وەزارەتی بەرگریی سووریا بووە و سەردانییەکان و ڕاهێنانەکان لە داهاتوودا فراوانتر دەکەین. چونکە تورکیا سەقامگیری و یەکپارچەی و یەک ریزی سووریا بە گرینگ دەزانێت."

سەبارەت بە دەنگۆی ناردنی هێزی سەربازیی ئاشتی بۆ ئۆکراینا وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕەتیدەکاتەوە و دەڵێت ئەو هەواڵانە دوورە لە ڕاستی و رایگەیاندووە، "تورکیا وڵاتێکە بەردەوامە لە کارکردن بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری و ئاشتیەکی هەمیشەیی لە ناوچەکە. پێویستە بە زووترین کات ئاگربەست رابگەیێندرێت و هەردوو وڵات بەهاوبەشی بە شدارییان پێبکرێت لە گەیاندنی داواکاری و  پێشنیارەکانیان لە رێککەوتنەکان." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین