عەمر موسا: توركیا لە ئێران مەترسیدارترە تورکیە

نوچە نێت

عەمر موسا، ئەمینداری پێشووی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی هۆشداری دەدات، لە بە فراوانبوونی رۆڵی توركیا و دەڵێت، رۆڵی توركیا لەو ناوچەیە لە رۆڵی ئێران زۆر مەترسیدارترە، ئەوەش دەخوازێت، بە بایەخەوە چاودێری بكرێت.

شەممە (23/ ئاب/ 2025) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاوی كردەوە، ئەمینداری پێشووی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی رایگەیاند، توركیا پیلان و ستراتیژی دیاریكراوی هەیە، بەراورد بە ئێران كە پشت بە مەزهەبی شیی و ناكۆكی سوننە و شیعە دەبەستێت، كە ئەوانەش لەگەڵ عەقڵ یەكناگرنەوە.

عەمر موسا لە بەشێكی دیكەی قسەكانی گوتی، بەكارهێنانی دژایەتی شیعی و سوننی لە سیاسەت زۆر ناشیرنە، ناكرێت پەنای بۆ ببرێت، لە كاتێدا لایەنی توركیا كۆنتڕۆڵی ستراتیژی دەوێت، بوونی بنكەی سەربازیی توركیا لە كەنداو و بنكەی دیكەی لە دەیای سووریا و لەملاشەوە لە دەریای سپی و لە لایەكی دیكەشەوە لە دەریای رەش هەیە، ئەوانە هەڵوێست و جووڵەی ستراتیژیی زۆر مەترسیدارن، ئەو جوڵەیە تەنیا لە جیهانی عەرەبی نییە، بەڵكوو لەو وڵاتانەشە كە بە زمانی توركی قسە دەكەن، ئەنقەرە خواستی ئەندامبوونی لە یەكێتی ئەوروپا هەیە، لە هەمان كاتدا مامەڵەش لەگەڵ واشنتن و مۆسكۆ دەكات، ئەوانە كاری گەورن، سیاسەتێكی گرنگترە پێویستە بە شێوەیەكی گەورەتر لە بایەخی سیاسەتی سوننە و شیعە و عەمامە بایەخی پێبدرێت.

عەمر موسا ئاماژەی بۆ ئەو پێشنیارەی سەركردەكانی عەرەب كرد، كە كۆمكاری عەرەبی بۆ بەستنەوەی كۆمكار بە واتانی دراوسێی عەرەبی كرد، جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، كە پێشنیاری هاوپەیمانییە لەگەڵ توركیا و ئێران وەك راگەیاندنی عەرەبی وێنای كردوو، بەڵام ئامانجەكە پەیوەندی وڵاتانی دراوسێی عەرەبییە، بۆ ئەوەی وڵاتانی ئەفریقیا و ناوەڕاست و ئاسیا بگرێتەوە، توركیا و ئێران و ئیسرائیلیش دەگرێتەوە. 

سەبارە بە بەربەستەكانی عەمر موسی گوتی، ئێران و ئیسرائیل بەربەستیان لەبەردەمە، كێشەیان لەگەڵ جیهانی عەرەبی هەیە، لە كۆتاییدا ژمارەیەك سەركردەی عەرەب ئەو دەستپێشخەرییە رەت دەكەنەوە، كە كۆمكاری عەرەبی لەگەڵ هاتنی وڵاتانی دراوسێی عەرەبی لە (22 وڵاتەوە دەكات بە 44) وڵات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین