شاندی ئیمرال سەردانی ئیمراڵی دەکات تورکیە

نوچەنێت

لەدوای دامەزاندنی کۆمسیۆنێک لە پەرلەمانی تورکیا بە بەشداری نوێنەری لایەنە سیاسیەکانی تورکیا بۆ چارەسەری پرۆسەی ئاشتی و چەکدانانی پەکەکە. بڕیارە شاندی ئیمراڵی لەم هەفتەیە سەردانی ئیمراڵی بکات و لەگەڵ ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە کۆببێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (25/ئاب/2025) مالپەڕی (T24) بڵاویکردەوە، حکومەتی تورکیا وەڵامى داواکەى دەم پارتى دەداتەوە، هاوسەرۆکانی دەم پارتی رایانگەیاند، لە (25)ـی تەمووزەوە سەرانییەکانی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی کەمیکردووە، بەڵام ئەمڕۆ وەزارەتی دادی تورکیا مۆڵەتی بە شاندەکەدا بۆ ئەوەی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆببنەوە.

تاوەکو ئێستا شاندی ئیمراڵی شەش جار لەگەڵ ئۆجەلان کۆبۆتەوە، بڕیارە لەم هەفتەیە جارێکی دیکە کۆببنەوە، شاندەکە پێکهاتووە لە پەروین بوڵدان پەرلەمانتاری وان، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و میتحەت سانجار پەرلەمانتاری دەم پارتی و ئۆزگور ئێرۆل پارێزەری ئۆجەلان.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراوەتەوە، هەرچەندە شاندی ئیمراڵی لە مانگی شەشی ئەم ساڵ سەردانی ئیمراڵیان کردبوو، سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەچنە ئیمراڵی، لەدوای ئەوانیش شاندێکی فراوانتر لە هاوسەرۆکی دەم پارتی و ئەندامانی ئەو پارتە بۆ تاوتوێکردنی کارەکانی کۆمسیۆن و پرۆسەی جەکدانانی پەکەکە سەردانی ئیمراڵی دەکەن. 

هاوکات، لەگەڵ کردنەوەی رێگەپێدان بۆ سەردانییەکانی ئیمراڵی، دوێنێ دەم پارتی رەخنەی لە حکومەتی تورکیا گرت سەبارەت بە کەمبوونەوەی سەردانییەکان بۆلای ئۆجەلان و بە "چەقبەستن لە پرۆسەی ئاشتی" ناوی بردوو و دەشڵێت، رێگرییەکان دەبێتە هۆی لەکارکەوتنی هەنگاوەکانی پرۆسەکە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەندامانی دەم پارتی، پێیانوایە وەستانی هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێکی کۆنکرێتی نەنراوە لە کۆمسیۆن هۆکاری سەرەکی کێشەکانی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و حکوومەتی سووریایە. چونکە تاوەکو ئێستا گفتوگۆکان بەردەوامن و حکومەتی تورکیاش بەردەوامە لەهەوڵەکانی بۆ گەیشتن بەئامانجەکانی لە سووریا ئەمەش تاڕادەیەک پرۆسەی ئاشتی وەستاندووە. بەرپرسانی دەم پارتی پێشیان وایە تاوەکو ئێستا حکومەت لە هەنگاوەکانی بوێرانەی ڕێبەری پەکەکە تێنەگەیشتوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین