نزیكبوونەوەی توركیا و خەلیفە حەفتەر یۆنان و قوبرس نیگەران دەكات شیکاری

نوچە نێت

وەرگێڕانی: ئیسماعیل تەها

رۆژنامەی كاسمرینی یۆنانی لە راپۆرتێكدا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، كە سەردانی ئیبراهیم كاڵن، بەرپرسی دەزگای هەواڵگری توركیا بۆ لای خەلیفە حەفتەر، فەرماندەی سوپای لیبیا بۆ تەواوكردنی یاداشتی لێتێگەیشتنی لەبواری سنوورە ئاوییەكان بووە، كە لە ساڵی (2019) لەنێوان ئەنقەرە و حكومەتی تەرابلوس واژۆكراوە، ئەو سەردانەش كاردانەوەی یۆنان و قوبرسی لێكەوتەوە.

ئەو هەنگاوە رەنگدانەوەی دەبێت لەسەر ئاڵۆزییەكان لە دەریای سپی ناوەند، سەردانی لە ناكاوی كاڵن بۆ بەنغازی رەنگدانەوەی فشارە بەردەوامەكانی ئەنقەرەیە لەسەر پەرلەمانی لیبیا بۆ ئەوەی یاداشتی لێتێگەیشتن لە دەریای ناوەند لە (2019) واژۆكراوە پەسەند بكات.

ئیبراهیم كاڵن لەگەڵ خەلیفە حەفتەر لە بارەگای فەرماندەیی گشتی ـ رەجمە كۆبووەوە، لەو كۆبوونەوە گفتوگۆیان لەسەر هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جۆراوجۆرەكان كرد، كە باسیان لە بەرەوپێشچوونی ئەو پەیوەندیانەش كرد، كە دەبێتە مایەی خزمەتكردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكان.

هەر لەو كۆبوونەوە گفتوگۆیان لەسەر پرسی كۆچی نایاسایی و رێگەچارەسەرەكان كرد كە ببێتە هۆی بەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی،  لەدوای ئەو سەردانەوە سەدام خەلیفە حەفتەر لەگەڵ تیمی "تی سی جی كینالتی ئادا"توركی لە بەندەری بەنغازی كۆبووەوە.

چەند سەرچاوەیەكی یۆنانی بەو رۆژنامەیان راگەیاندووە، ئەنقەرە بەردەوامە لە هەوڵەكانی بۆ هاندنی پەرلەمانی لیبیا تاوەكوو یاداشتی لێكتێگەیشتنی نێوان هەردوولا پەسند بكات، لە هەمان كاتدا ئەنقەرە بەردەوامە لە هەوڵەكانی بۆ هاوكاری و پاڵپشتی خەلیفە حەفتەر. 

رۆژنامەی كاسمیری باسی لەوە كردووە لەو چەند مانگەی رابردوو لەدوای سەردانەكەی سەدام خەلیفە حەفتەر بۆ ئەنقەرە بەرەوپێچوونی خێرا لە پەیوەندییەكانی نێوان ئەنقەرە و بەنغازی روویداوە، لەم دوایەش توركیا بڕیاری دا كۆنسڵخانە لە بەنغازی بكاتەوە كۆمپانیا توركیەكانی كەرتی ئاوەدانكردنەوە و بیناسازی چوونەتە بەشی رۆژهەڵات.

حوسێن باجی، مامۆستا لە زانكۆی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی توركی دەڵێت، بوونی كاڵن ئامانج لێی بەدیهێنانی یەكێتی لیبیا و بەهێزكردنی یاداشتی لێتێگەیشتنی لیبیایە لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەند.

ئەو چاودێرە سیاسیانە كۆبوونەوەی سێقۆڵی نێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا و جۆرجیا میلۆنی، سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا و عەبدولحەمید دبیبە، سەرۆك وەزیرانی لیبیا بیردەهێنەوە، لە هەمان كاتدا باسی بەرەی نەیار كە بۆ هەماهەنگی نێوان یۆنان و قوبرس و میسر پێكهاتووە.

رۆژنامەكە پێیوایە هەوڵەكانی ئەنقەرە بۆ درووستكردنەوەی پەیوەندیی لەگەڵ خەلیفە حەفتەر لە هەوڵەكانی توركیا جیاواز نییە بۆ بەهێزكردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ قاهیرە، ئەوەش پەیوەستە بە ناوچە دەریاییەكان لە رۆژهەڵاتی دەریای سپی، لە هەفتەی رابردوش دەزگا راگەیاندنەكانی توركیا بە بایەخەوە باسیا لە ئەگەری كڕینی فڕۆكەی شەڕكەری قانی توركی لە لایەن میسرەوە كرد.

لە نۆی ئابی (2025) هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆكی میسر كۆبووەوە، دەزگا راگەیاندنەكانی توركیا ئاماژەوە بەوە دەكەن لەو نزیكانە حەفتەر رەزامەندی لەسەر یاداشتی لێتێگەیشتن لەگەڵ توركیا دەدات، توركیا مافی رووپێی دەریای لەو ناوچانە دەبێت كە دەكەوێتە نێوان دوورگەی كریت و لیبیا.

ئاژانسی بلۆمبێرگی ئەمەری بڵاوی كردەوە، پەرلەمانی لیبیا لە چەند هەفتەی داهاتوو ئەو یاداشتی لێتێگەیشتنی (2019)ی نێوان لیبیا و توركیا پەسەند دەكات، بەوەش رێگە بە كۆمپانیاكانی توركیا دەدرێت بەدوای مادەكانی هایدرۆكاربۆنی نوێ لەناوچەكانی نێوان دوورگەی كریت و لیبیا بگەڕێن.

سەرچاوەیەكی لیبی و توركی ئاژانسی بلۆمبێرگیان راگەیاندووە، لە چەند هەفتەی داهاتوو، پەرلەمانی لیبیا رەزامەندی لەسەر یاداشتی لێتێگەیشتنی نێوان ئەنقەرە و تەرابلس دەدات، كە لە (2019) واژۆیان كردووە، لەو یاداشتە مەرجەكانی رێككەوتنی هەڵكەندن و دۆزیینەوەی  لە ئاوەكانی لیبیا تێیدایە، سەرچاوەیەكی دیكە بڵاوی ئاشكرای كردووە، زۆربەی ئەو بەربەستانەی لەبەردەم جێبەجێكردنی ئەو رێككەوتنە هەیە، مامەڵەی لەگەڵ كراوە، بەرپرسێكی لیبیش جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، كۆدەنگیەك لە لای دەسەڵاتدارانی لیبی هەیە كە ئەو یاداشتی لێتێگەیشتنە خزمەتی بەرژەوەندییەكانیان دەكات، دەبێتە هۆی راكێشانی وەبەرهێنانی زیاتر.

لە حاڵەتێكدا ئەگەر پەرلەمانی لیبیا رەزامەندی لەسەر ئەو یاداشتە نیشاندا، ئەوە رێگە بۆ كەشتییەكانی توركیا خۆش دەبێت كە بەدوای سەرچاوەكانی نەوت و گاز لە دەریای ناوەند لە كەناراوەكانی لیبیا بەدرێژایی ئەو ناوچەی لەنێوان توركیا و دوورگەی كریتی یۆنانی درێژدەبێتەوە بگەڕێن.

سەبارەت بە كاردانەوەكانیش بلۆمبێرگ بڵاوی كردۆتەوە پاڵپشتییەكانی ئەنقەرە لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەند دەبێتە سەرهەڵدانی ململانێ توركیا لەگەڵ یۆنان و قوبرس، چونكە هەردوو وڵات توركیا بە هەوڵی فراوانكردنی باڵادەستی لە ناوچەی ئابووری كێشەسەر تۆمەتبار دەكەن.

ئاژانسی بلۆمبێرگ دەڵشێت، رەزامەندی لەسەر یاداشتی لێتێگەیشتن ئاماژەیە بۆ قۆناغێكی نوێی پەیوەندییەكانی نێوان خەلیفە حەفتەر و توركیا كە ماوەی چەندین ساڵە دوژمنی سەرسەختی یەكترین.

بلۆمبێرگ دەشڵێت، لە هەمانكاتدا توركیا هەوڵی جێبەجێكردنی گرێبەستی ملیارەها دۆلاری دەدات، كە ماوەی چەندین ساڵە بەهۆی ململانێی سیاسی و ئەمنی لیبیا لە (2011) پەكی كەوتووە، ئەوە جگە لەوەی گەشتی فڕۆكەوانی راستەوخۆ لەگەڵ بەنغازی دەست پێدەكاتەوە، ئەوەش بە باشداری ژمارەیەك كۆمپانیای توركی كار لەسەر ئاوەدانكردنەوەی ناوچەی رۆژهەڵاتی لیبیا دەكەن.

ئەو بەرەوپێشچوونە دڵەڕاوكێی لای یۆنان و قوبرس درووست كردووە، كە بۆی هەیە پاڵپشتی ئەنقەرە لە رۆژهەڵاتی ناوەند ببێتە هەڵگیرسانی ململانێ، ستافۆرس بابا ستافرۆ، وەزیری وزەی یۆنانی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە راپۆرتەكان سەروەری یۆنان دیاری ناكەن، بەڵكوو كردەوەكان لەسەر زەوی سەروەری یۆنان دیاری دەكەن.

لە مانگی تەمووزی (2025) یەكێتی ئەوروپا پاڵپشتی خۆی بۆ یۆنان و قوبرس دەربڕی، پێیوابوو كە یاداشتی لێتێگەیشتنی لیبیا و توركیا مافە سیادیەكانی وڵاتی سێیەم پێشێل دەكەن، لەگەڵ یاسای نێودەوڵەتی یەك ناگرێتەوە، ئەوەش بووە مایەی نیگەرانی توركیا و لیبیا.

لیژنەی كاروباری پەنابەران و كۆچبەران لە پەرلەمانی لیبیا ئەنجامگیرییەكانی ئەنجوومەنی ئەوروپای رەتكردەوە، جەختی لەسەر هەڵسەنگانی شەرعیەتی رێككەوتنە نێودەوڵەتییەكان دەچێتە چوارچێوەی دەسەڵاتە دەستوورییەكان، هیچ لایەنێكی دەرەكی بۆی نییە دەستوەردان لە پەیوەندیی و هاوبەشییەكانی لیبیا بكات.

لە لایەكی دیكەوە توركیا پێیوایە لێدوانەكانی یەكێتی ئەوروپا خزمەت بە ئاشتی و سەقامگیری هەرێمی ناكەن، داواش دەكات ئەندامەكانی یەكێتی ئەوروپا پابەند بن بە یاسای نێودەوڵەتی، ئەو ململانێ دپلۆماسی و یاساییە رەنگدانەوەی قووڵی لەسەر قەیرانەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەند دەبێت، كە هێزە هەرێمیی و نێودەوڵەتییەكان ململانێیانە لەسەر هەژموون و سەرچاوەكانی وزە لەو ناوچەیە.

سەرچاوە: ماڵپەری ئەلعەرەب

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین