نێچیرڤان بارزانى سه‌ردانى یه‌كێتى و گۆڕان ده‌كات کوردستانی

نوچه‌نێت

دوا به‌دواى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ كۆمه‌ڵى دادگه‌ریى و یه‌كگرتووى ئیسلامى بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى یه‌كێتى نیشتمانیى و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ سلێمانى بكات.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ چوارى ئایار، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان یه‌كێتى نیشتمانیى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ سلێمانى ده‌كات. ئه‌و سه‌ردانه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ چوارچێوه‌ى هه‌وڵێك دێت كه‌ بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ده‌ستوور و پاراستنى یه‌كڕیزیى لایه‌نه‌كانى كوردستان ده‌یدات.

به‌ هه‌مان ئامانج دوێنیش به‌ یاوه‌رى جێگرانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى هه‌ر یه‌كه‌ له‌ كۆمه‌ڵى دادگه‌ریى و یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستانى كرد. به‌رپرسانى ئه‌م دوو لایه‌نه‌ له‌ لێدوانه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانیان سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمیان به‌ گرنگ وه‌سف كرد.

دواتر زانیارى زیاتر بڵاو ده‌كرێته‌وه‌..

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین

ئەمانەش ببینە