سەرۆکی تورکیا و ڕووسیا لە لوتکەی ڕێکخراوی هاریکاری شەنگەها کۆبوونەوە
نوچە نێت
ئەمڕۆ دووشەممە (یەکی ئەیلوول/2025) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، دوێنێ (25)ـەهەمین لوتکەی رێکخراوی هاریکاریی شەنگەها لە تیەنجین دەستیپێکرد، تێیدا سەرکردەی (17) وڵاتی جیهان بەشداربوون.
لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی سەرۆک کۆماری تورکیا لە چین ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیای کۆبووەوە و پێی راگەیاند، "دۆستی ئازیزم، بانگهێشتنامەکەم هەمیشەییە، بەزووترین کات چاوەروانین سەردانی تورکیا بکەی. ئەمە خواستی ئێمەیە میوانداری ئێوە بکەین. بەبێ هیچ کاریگەری و هەڵو مەرجەکانی ئەمڕۆ پەیوەندییە دڵسۆریەکانمان بەرەو پێشەوە دەچن."
بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرۆکایەتیی تورکیا، لەو کۆبوونەوە هەردوولا باسیان لە جەنگی ئۆکراینا و پرسە ناوچەیی و جیهانیان تاوتوێ کرد. ئەردۆغان لەو کۆبوونەوە ئاماژەی بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ رووسیا لەسەر بنەمای رێزگرتن و بەرژەوەندی هەردوو وڵات لە بوارەکانی بازرگانی، ئابووری، گەشتیاری، وەبەرهێنان و وزە بەردەوامە.
سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە کۆبوونەوەکانی شاندی ئۆکراینا و ڕووسیا لە ئەستەنبۆڵ بە سەرۆکی ڕووسیای راگەیاندووە، هەوڵەکانی تورکیا لەپێناو دەستەبەرکردنی ئاشتیەکی دادپەروەرانە بەردەوامە و پێویستە بەردەوامی بە دانوستاندنەکانی ئەستەنبۆڵ بدرێت لەپێناو سەرکەوتنی پرۆسەی ئاگربەستی نێوان هەردوو وڵات.
هەر وەک سەرۆکایەتیی تورکیا ئاماژەی پێکردووە، ئەردۆغان لەو کۆبوونەوە باسی لە رێککەوتنی ئاشتی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا کردووە هیوای خواستووە ببێتە ئاشتییەکی بەردەوام بۆ سەقامگیری ناوچەکە لە پێناو بەرژەوەندیە هاوبەشەکانی تورکیا و ڕووسیا لە قەفقاز.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی هەردوو سەرۆک بریتی بووە لە، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و گرینگیدان بە یەکپارچەیی خاکی سووریا لەپێناو سەقامگیری ناوچەکە و یەکێتی سیاسی و پشتیوانی حکومەتی نوێی سووریا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، شاندێکی گەورە لە کابینەی حکومەتی تورکیا یاوەری ئەردۆغانیان کردووە، هەریەک لە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا و ئەلپارسلان بایراکتار وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکان، محەمەد شیمشەک وەزیری دارایی و یەشار گولەر وەزیری بەرگریی تورکیا و مەهمەت فاتیح کاجیر وەزیری پێشەسازی و عومەر پۆلات وەزیری بازرگانی، ئیبراهیم کاڵن سەرۆکی دەزگای هەوڵگیری (میت)، بورهانتین دوران بەرێوەبەری پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆمار و چاگری ئێرهان ڕاوێژکاری سەرۆک کۆمار بەشداری کۆبوونەوەکەیان کردووە.
جێگەی ئاماژە پێدانە، ئەردۆغان وەک نێوەنگیر هەوڵی کۆتایهێنان بە جەنگی ئۆکرینا و ڕووسیا دەدات، تاوەکو ئێستا سێیەم جارە شاندی هەردوو وڵات لە ئەستەنبۆڵ کۆببنەوە. تورکیاش بەردەوامە لەهەوڵەکانی و ئامادەی خۆی چەند جارێک دووپاتکردۆتەوە بۆ میوانداری سەرۆکی ئەمەریکا و ڕووسیا و ئۆکراینا لە تورکیا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment