چین گەورەترین نمایشی سەربازی ئەنجام دەدات
نوچە نێت
ئا: سنوور یاسین
چین لە نمایشێکی سەربازیی گەورەدا بە بۆنەی (80) ساڵەی کۆتاییهاتنی جەنگی جیهانیی دووەم و سەركەوتن بەسەر ژاپۆن، بۆ یەکەم جار سێ جۆر مووشەکی ئەتۆمیی کیشوەربڕی نمایش کرد
ڕۆژی چوارشەممە (2025/9/3) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا بە ئامادەبوونی شی جینیینگ، سەرۆکی چین، کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور و ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا و چەندین سەرۆکی وڵاتانی تر بە بۆنەی 80() ساڵەی کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانیی دووەم، نمایشێکی سەربازی لە پەکینی پایتەختی ئەم وڵاتە ئەنجام دا.
لە نمایشە سەربازییەکەی ئەمڕۆدا، چین بۆ یەکەمجار هێزی ئەتۆمیی وڵاتەکەی لە وشکانی، دەریایی و ئاسمانی نمایش کرد. بە گوێرەی سەرچاوە جیاوازەکان، ئامانجی چین ئاماژەیەکی ڕوون بوو بۆ نیشاندانی زیادبوونی توانای ناوکیی چین و هێز و پێشکەوتنی تەکنەلۆژیای بەرگریی ئەم وڵاتە.
چین لەم نمایشە سەربازییەدا بۆ یەکەم جار، مووشەکی ئەتۆمیی جنجلی (1)، مووشەکی کیشوەربڕی گولانگ (3) کە لە ژێر دەریاوە هەڵدەدرێ و هەر دوو مووشەکی کیشوەربڕی دانگ فەنگ (61) و دانگ فەنگ (31)ی نمایش کرد، سەرجەم ئەو چەک و ئامێرە سەربازییانەی نمایش کران لە ناوخۆی چین دروست کرابوون و لە ئێستادا لە هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە دەتوانن بەکاریان بهێنن.
لە نێو ئەو چەکە پێشکەوتووانەی نمایشکران، تانکی (99A )بوو، کە بە نوێترین تانکی سەرەکی چین دادەنرێت و تایبەتمەندە بە توانای بەرزی پاراستن، هێزی تەقاندن و جووڵەی خێرا. هەروەها فڕۆکە و جەنگی نەوەی چوارەم نمایش کرا کە دەتوانن لەسەر فڕۆکە هەڵگرەکان هەڵبفڕن و بنیشنەوە، درۆنی دژەفڕۆکە و مووشەکی پێشکەوتوو، لەنێویاندا مووشەکی خێراتر لە دەنگ (Hypersonic Missiles)یش نمایش کران.
هەر لە نمایشە سەربازییەکەی چیندا زیاتر لە (10) هەزار سەرباز، سەدان فڕۆکە و ئۆتۆمبێلی سەربازی (45) هێزی چەکداری کۆن و نوێی چین بەشدار بوون، لەوانەش هێزەکانی ئاشتیپارێزی چین کە لەژێر ئاڵای نەتەوە یەکگرتووەکاندا کاردەکەن.
ئەمە دووەمین ڕێوڕەسمی سەرکەوتنی چین بوو کە لەلایەن ئەم وڵاتەوە بۆ یادکردنەوەی سەرکەوتن بەسەر ژاپۆندا ڕێک دەخرێت، یەکەمین نمایش لە (2015) بوو کە لە (70) ساڵەی یادی سەرکەوتنی چیندا بەڕێوەچووبوو. نمایشەکەی ئەمڕۆش بۆ ماوەی (70) خولەک بەردەوام بوو پڕ بوو لە هێمای نیشتمانی، فڕۆکە و هێلیکۆپتەر کە ئاڵای گەورەیان هەڵگرتبوو و فڕۆکەی جەنگی کە بە شێوەی پێکهاتەیی سەرنجڕاکێش بە ئاسماندا دەفڕین. لە کۆتاییدا بە هەڵدانی (80) هەزار کۆتری ئاشتی و باڵۆنی ڕەنگاوڕەنگ کۆتایی هات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment