ئەنجوومەنى ئاسایش سزاکانى سەر سەرۆک و وەزیرى ناوخۆى سووریاى لادا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ئەنجوومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى بڕیارى دا سزاکانى سەر سەرۆکى سووریا و وەزیرى ناوخۆى ئەو وڵاتە لابدات، وەزیرى دەرەوەى سووریاش گەرمى پێشوازى لەو بڕیارە دەکات و سوپاسى ئەمەریکا و وڵاتانى دیکە دەکات.

ئەمرۆ هەینى (2025/11/7) ماڵپەڕى (جەزیرە) بڵاوى کردەوە، ئەنجوومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى سزاکانى سەر هەریەک لە ئەحمەد شەرع سەرۆکى سووریا و ئەنەس خەتاب، وەزیرى ناوخۆى ئەو وڵاتە لادا، ئەو بڕیارە لەسەر پشێنیارى پڕۆژە بڕیارێکى ئەمەریکا بوو کە پێشکەش بە ئەنجوومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى کرابوو، بڕیارەکە  (14) دەنگى بەدەست هێنا لە کۆى (15) تەنیا چین دەنگى بە نەخێر دەنگى بەو بڕیارە.

سەبارەت بەو بڕیارە ئەسعەد شەیبانى وەزیرى دەرەوەى سووریا رایگەیاند، سوپاسى ئەمەریکا وڵاتانى دۆستى پاڵپشتى دیمەشق و گەلى سووریا دەکەین، دیپلۆماسیەتى سووری ئەوەى سەلماند، کە ئامادەبوونى کارا و بە تواناى دیمەشق بۆ بەدیهێنانى پێشکەوتنى وڵاتەکەمان جێگیر و نەگۆڕە لە پێناو لادانى بەربەستەکان و رێگەخۆشکردن بۆ داهاتووێکى کراوەتر و سەقامگیرترى سووریا.

لە لایەکى دیکەوە مایک واڵتز، نێردەى ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، پاڵپشتیکردنى ئەو بڕیارە پەیامێکى سیاسی بەهێزە کە دان بەوە دادەنێت سووریا لە قۆناغێکى نوێ دایە.نێردەى ئەمەریکا جەخت لەسەر ئەوەش دەکات، سەرۆکى سووریا بە جدى کار لەسەر بەدیهێنانى پابەندییەکانى وڵاتەکەى لە بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر دەکات.

بەگوێرەى بڕیارەکە، ئەنجوومەنى ئاسایش بەگوێرەى بەندى حەوتەم لە پەیماننامەى نەتەوە یەکگرتووەکان ناوى ئەحمەد شەرع و ئەنەس حەسەن حەتابى لە لیستى سزاکان گرتووە، کە بەر لە وەرگرتنى ئەو پۆستانەیان لە ئیدارەى سووریاى نوێ بەسەریان سەپێندرابوو.

ئەنجوومەنى ئاسایش جەخت لەسەر پابەندى بەهێزى بە سەروەریى و سەربەخۆیى و پارێزگارى و یەکپارچەیى نیشتیمانى دەکات سووریا پاڵپشتى گەلەکەى دەکاتەوە. 

لەدواى لادانى بەشار ئەسەد لە کانوونى یەکەمى ساڵى (2024) ئیدارەى سووریاى نوێ بە سەرۆکایەتى ئەحمەد شەرع دەستى بە هەوڵەکانى کردووە بۆ بونیادنانى پەیوەندییەکانى لەگەڵ وڵاتانى جیهان لەسەر بنەماى بەرژەوەندى هاوبەش و راکێشانى وەبەرهێنانى نێودەوڵەتى.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین