ئەمەریکا کۆمپانیایەکى چینى بە فرۆشتنى پێداویستى سەربازیى بە ئێران تۆمەتبار دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بەرپرسانى ئەمەریکى جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە، چین لە بوارى ئەلیکترۆنى پێداویستى بۆ سوپاى ئێران دابین کردووە، کۆپانیا چینیەکەش دەڵێت، ماوەى شەش ساڵە ئێمە لە لیستى رەشى وانشنتین.

ئەمڕۆ هەینى (2026/3/27) ماڵپەڕى (میدل ئیست نیوز) بڵاوى کردووە، چەند بەرپرسێکى ئەمەریکى ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرزیان راگەیاندووە، کۆمپانیاى، "سى ئێم ئاى سى"ى چینى پێداویستى ئەلیکترۆنى بۆ سوپاى ئێران دابین کردووە.

بەپرسێکى چینیش دەڵێت، واشنتن بەهۆى گومان لە پەیوەندى ئەو کۆپانیایە بە سوپاى چین، پێشتریش سزاى توندى بەسەردا سەپاندووە، ئەوەش واى کردووە، ماوەى ساڵێک دەبێت دەستى بە رەوانەکردنى پێداویستییە ئەلیکترۆنییەکان بۆ ئێران کردووە، پێشمان وایەنیە هیچ هۆکارێک هەبێت بۆ راگرتنى، پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ تاران.

بەگوتەى ئەو بەرپرسە پەیوەندییەکان مەشقى تەکنیکى لەسەر تەکنەلۆژیاى هاوشێوەى پەیوەندییەکانى سەر بەو کۆمپانیاى، "سى ئێم ئاى سى"یە.

سەبارەت بەو تۆمەتەى ئەمەریکا تاوەکوو ئێستا کۆمانیاکە و باڵیۆزخانەى چین نوێنەرى ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان هیچ وەڵامێکى ئەو لێدوانانەیان نەداوە.

بەڵام پێشتر کۆمپانیاى "سى ئێم ئاى سى" رەتیکردۆتەوە هیچ پەیوەندییەکى بە کۆمەڵەى پیشەسازیى سەربازیى چینى هەبێت، ئەوەش لەکاتێکدایە ئەو کۆمپانیایە لە (2020)وە لە لیستى رەشى هەناردەى ئەمەریکایە.

ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز ئاماژە بەوەش دەکات، مانگى رابردوو ئێران سەرقاڵى گرێبەستیک بوو بۆ کڕینى مووشەکى کرۆزى دژە کەشتى، ئەوەش هاوکات بوو لەگەڵ بڵاوەپێکردنى هێزى دەریایى ئەمەریکا لە نزیک ئاوەکانى ئێران.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین