سەرۆکی جەهەپە دژی بڕیاری دادگا بۆ هەڵوەشاندنەوەی کۆنگرەی جەهەپە دەوەستێتەوە
نوچەنێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە (چواری ئەیلوول/2025) ماڵپەڕی (تورکیا گەزەتە) بڵاویکردەوە، لەم دواییانەدا حکومەتی تورکیا هەڵمەتێکی دژی جەهەپە دەست پێکردووە لەو هەڵمە چەندین ئەندامی ئەو پارتە دەستگیرکراوە، گوتەى ماڵپەڕەکە حکومەتى تورکیا بە هەموو شێوەیەک هەوڵی لاوازی جەهەپە دەدات، بۆ ئەوەش دادگای باڵای تورکیا دوای چەندین ساڵ بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی کۆنگرەی جەهەپەی دەرکرد.
هەر لە هەواڵەکە هاتووە، بەبڕیاری دادگا هەموو بەرپرسانی لقی ئەو پارتەی لە کارەکەیان دوورخستەوە، لەلایەکی دیکە گوورسەل تەکین لەلایەن حکومەتی تورکیاوە وەک بەرپرسی لقی جەهەپە لە ئەستەنبۆڵ دەستنیشان کرا.
ئۆزگور چەلیک سەرۆکی لقی جەهەپە لەدوای بڕیاری دادگا بۆ هەڵوەشاندنەوەی کۆنگرەی پارتەکەیان کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ئەندامانی پارتەکەی ئەنجامدا و گوتی، "هەرگیز پابەندی بڕیاری دادگانابین و بەرێگەی یاساییەوە تانە لە بڕیارەکە دەدەین، بەردەوام دەبین لەخەباتمان."
هەر سەبارەت بە لابردنی سەرۆکی لقی جەهەپە و دانانی گوورسەل تەکین سەرۆکی جەهەپە رایگەیاند، هەرگیز خۆمان رادەست ناکەین و بڕیاری دادگا ناناسین، زۆر دەمێکە گوورسەل تەکینیان لە جەهەپە دەرکردووە.
تەکین وەڵامی سەرۆکی جەهەپە دەداتەوە و دەڵێت، "لەڕووی یاساییەوە من لەمەوبەدوا سەرۆکی پارێزگام."، هەروەها هەر چەندە جەهەپە دانانی تەکینی لەشوێنی سەرۆکی لقی ئەستەنبۆڵ ڕەتکردەوە بەڵام تەکین شەوی ڕابردوو رایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە دەچێتە بارەگای پارێزگا و وەک سەرۆکی نوێ دەستبەکار دەبێت.
یڵماز تونج وەزیری دادی تورکیا سەبارەت بەبڕیاری دادگا بۆ هەڵوەشاندنەوەی کۆنگرەی جەهەپە و لابردنی ئەندامانی ئەو پارتە رایگەیاند، "دەبێت هەموومان پابەندی بڕیاری دادگابین و رێز لە پرۆسەی بڕیارەکانی دادوەری و سەبارەت بەو بڕیارانەی لەبارەی کۆنگرەوە دەیدات بگرین."
جێگەی ئاماژە پێدانە، تادێت گرژییەکانی نێوان حکومەت و پارتی جەهەپە ڕوو لە زیادبوونە. لەدوای دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبۆڵ و دانانی قەیووم لە شوێنی سەرۆکی شارەوانیەکانی جەهەپە و دەستگیرکردنی ئەندامانی لەئێستادا هەوڵدەدات کۆنگرەی جەهەپە دوای چەندین ساڵ هەڵبوەشێنێتەوە.
پارتی جەهەپە لە (2023/10/8) لە ئەستەنبۆڵ کۆنگرەی ئەو پارتە بەڕێوەچوو، تێیدا ئۆزگور ئۆزەل وەک سەرۆکی پارتەکە و ئۆزگور چەلیک وەک سەرۆکی لق دەستنیشان کرا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment