نزیکبوونەوەى تورکیا و لیبیا هەڕەشە دەخاتە سەر بازرگانى ئیسرائیل شیکاری

نوچەنێت

وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها

نزیکبوونەوەى تورکیا و لیبیا مەترسى دەخاتە سەر لە (98%)ى بازرگانى دەرەوەى ئیسرائیل، کە پشت بە هاتووچۆیى دەریایى لە دەریاى سپى دەبەستێت، کە هێڵى پیوەندییەکان و وزەى ئیسرائیلیش بەو ناوچەیە تێدەپەڕیت.

رۆژنامەى تودەى ئیسرائیل لە راپۆرتێکدا تیش دەخاتە سەر ئەو مەترسییە، شاى گال ، پسپۆڕ لە سیاسەتى نێودەوڵەتى و ئیدارەدانى قەیران و پەیوەندییە ستراتیژییەکان جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە تورکیا هەوڵ دەدات لە رێگەى یاداشتى لێتێگەیشتنى کە لە (2019)  لەگەڵ لیبیا واژۆکردووە، هەژموون بەدەست بهێنێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنى ئەو رێڕەوە. 

ئەو کاتە لیبیا پێویستى بە هاوکارى سەربازیی ئەردۆغان هەبوو، لە بەرانبەردا سنوورێکى وەهمى دەریایى دا بە تورکیا، کە هێڵێکى راستەوخۆیە لەنێوان تورکیا و لیبیا، کە نزیکەى هەزار کیلۆمەترى دەریاریى لەنێوانیان هەیە، لە هەردوولاوەش خاکى میسر و یۆنان هاوسنووریانە.

لە راپۆرتەکە هاتووە، لەلایەنى جوگرافییەوە هیچ واتایەکیان نییە، ــ بۆ کۆنتڕۆڵکردنى رێڕەوەکانى گواستنەوە و ژێرخانى بنەڕەتى کە ئابووریى و ئاسایشى ئیسرائیل و ناوچەکە بە تەواوى پشتى پێدەبەستێت ــ  ئەو سنوورانە بۆ ئەنقەرە ئامرازێکى ستراتیژییە، هەر داواکارییەکى تورکى دەبێتە فشارخستنە سەر کەشتییەکانى ئیسرائیل.

بە هەمان هەناسەى ئەو زنجیرەیە رووداوە، هاکان فیدان، وەزیرى دەرەوەى تورکیا جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، کە بازرگانیان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاند و بەندەرەکانیان داخست و ئاسمانى تورکیا بەڕووى فڕۆکەکانى ئیسرائیل سنوورداردەکەن، ئەوەش ئەو هەنگاوەیە کە فراوانکردنى هێڵى وەهمى لە دەریاوە بۆ سنوورداکردنى ئاسمان و بارزگانى فراوان کرد.

لە دەریاى سپى خەریکە ئاوەکراوە نێودەوڵەتییەکان کۆتاییان دێت، هەموو میلێک لەو ئاوانە موڵکى وڵاتێکە، یاخود کێشەى لەسەرە، هەر هێڵێکى تورکیا لەو ئاوانە دەیکیشێت، هەژموونى لە دەریاى سپى زیاد دەکات. 

لە راپۆرتەکە هاتوە، یەکێتى ئەوروپا جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، کە ئەو رێککەوتنەى لیبیا و تورکیا پێویستى بە دەسەڵاتى یاسایى هەیە، لە (2019) چوارچێوەیەکى یاسایى رانەگەیێندراو "دژ بە سزاکانى سەر حەفتەر درووستکرا، بەڵام وەڵامەکان بە نەبوویى مایەوە، هەروەها چالاکییەکانى ناتۆ دژ بە لیبیاى تورکیا نەوەستا، کە وەک سنوورى شەرعى خۆى مامەڵەى لەگەڵ دەکرد، مافەکانى لەسەر زەمین چەسپاند، کەشتى دۆزینەوەى بۆ رووبەرى (10) هەزار کیلۆمەترچوارگۆشە رەوانەکرد.

تەقاندنەوەى هێڵى گازى نۆرد ستریم لە (2022) کە پڕۆژەیەکى پێشەنگە، گازى رووسى لە رێگەى دەریاى بەلتیق بۆ ئەڵمانیا دەگواستەوە، لاوازى ژێرخانى ئاویى بۆ ئەوروپا دەرخست، بەڵام هیچ هێزێکى تایبەت لە رۆژهەڵاتى دەریاى سپى بڵاوەى پێنەکرا.

ئەنقەرە ئەو ناوچەیە دەقۆزێتەوە

لە راپۆرتەکە هاتووە، لیبیا بۆ دوو حکومەت دابەش بووە: بەشى رۆژئاوا نەتەوە یەکگرتووەکان بە فەرمى دانى پێداناوە، تورکیا و قەتەرە پاڵپشتى دەکەن، رۆژهەڵاتى سەربازگەى حەفتەرە، میسر و رووسیا و ئیمارات پاڵپشتى دەکەن، لەسەرەتاوە رێککەوتنى ئەنقەرە تەنیا لەگەڵ رۆژئاوا بوو، بەڵام ئێستا لە رۆژهەڵاتیش نزیک دەبێتەوە، لەو نزیکانە پەلەمانى لیبیا لە تەبروق رێککەوتنەکە پەسەند دەکات، ئەو هەنگاوە لەدواى دیدارى سەرۆکى دەزگاى هەواڵگرى تورکیا "میت" بۆلاى خەلیفە حەفتەرە، تورکیا لە یەکلانیەوە دەست بە کارکردن کردووە بۆ هێزکردنى پەیوەندییەکانى لەگەڵ هەردوولا.
ئەو سنوورانە لەرووى یاساییەوە لە هەردوو بەشى لیبیا شکستخواردووە

لە راپۆرتەکەهاتووە لە (2021)  دادگا لە بەیزاء بە پاساوى ئەوەى حکومەتى تەرابلس پێویستى بەدەسەڵاتە  رێککەوتنەکەى هەوڵوەشاندەوە، لە (2024) دادگا لە تەرابلیش رێککەوتنێکى دیکەى بۆ دۆزینەوەى گاز و نەوت لەگەڵ تورکیا هەڵوەشاندەوە، کە پشتى بە هەمان سنوورى نایاسى دەبەست.

بەبێ کۆنتڕۆڵى تورکیا بەسەر باکوورى قوبرس بۆتە بنکەیەکى پێشەوە بۆ بنەماى "نیشتیمانى شین" لە پێناو دەسەڵاتى فراوانى تورکیا لە رۆژهەڵاتى دەریاى سپى ناوەند، رێککەوتنى تورکیا لەگەڵ لیبیا تاوەکوو ئێستا مەرەکەبى سەر کاغەزە،  دە سەڵاتى داوە بەسەر ئەو دوورگەیە جێگەى دەریایى خۆى تێدا بکاتەوە، کە هەوڵ دەدات، لەو رێگەیە هێڵێکى راستەوخۆ لە باشوورەوە بۆ کەناراوەکانى لیبیا راکێشێت، ئەوەش دەبێتە هەڕەشەیەکى راستەوخۆ بۆ ئیسرائیل، ئامانج لەو سیناریۆیە تووڕەیى بۆسیدۆنە بۆ ئەوەى ئەگەر پێویست بکات وەڵامى بداتەوە.

سەرچاوە: ماڵپەڕى عەرەبى 21
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین