رەنگدانەوەی پچڕانی پەیوەندییەكانی توركیا لەگەڵ ئیسرائیل لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
نوچه نێت
وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها
ماڵپەڕی، "دیپلۆماسی ئێران" لە راپۆرتێكدا تیشك دەخاتە سەر لێدوانەكانی هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا سەبارەت بە پچڕاندنی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیسرائیل و بە خاڵی گۆڕانكاری دادەنێت، كە لێكەوتەی فراوانی لەسەر هاوكێشەی وزە و بازرگانی ناوچەیی و هاوسەنگی هێز لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت.
خاڵی سفر
هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا لە چوارچێوەی دانیشتنێكی نائاسایی پەرلەمانی توركیا لە مانگی ئابی (2025) ئیسرائیلی بە كۆمەڵكوژی لە كەرتی غەزە تۆمەتباركرد، ئاماژەی بەوەش كرد ئیسرائیل بەهامرۆییەكانی پێشێل كردووە، ئەو لێدوانانەی هاكان فیدان هاوكات بوو لەگەڵ ئەو هەڵوێستە توندەی ئەنقەرە، كە بۆ یەكەمجار لەدوای حەوتی ئۆكتۆبەری (2023) بیگرێتەبەر، ماڵپەڕە ئێرانییەكە ئاماژە بەوەش دەكات ئەردۆغان لە پێچواندنی ناتەنیاهۆ بە هێتلەر دوودڵ نەبووە.
سەرەڕای ئەوەش تووڕەیی گەلی توركیا بەرانبەر ئیسرائیل زیادی كردووە، ئەوەش وایكردووە حكومەت سیاسەتەكانی بەرانبەر تەلئەبیب توندتر بكات، لە (2023) قەبارەی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات گەیشتە حەوت ملیار دۆلار، لە (2024) توركیا بە كردەیی دەستی بە كەمكردنەوەی پەیوەندییە بازرگانییە راستەوخۆكانی لەگەڵ ئیسرائیل، لەگەڵ بڕیاری ئەم دواییە بە داخستنی سەرجەم رێڕەوە دەریایی و ئاسمانییەكان لەگەڵ ئیسرائیل، بەڵام ئەنقەرە پەیوەندییە ئابوورییەكانی گەیاندە خاڵی سفر.
ئەو ماڵپەڕە ئێرانییە پێیوایە ئاڵۆزی توركیا لەگەڵ ئیسرائیل تەنیا پەیوەست نییە بە هێرشەكانی سەر غەزە، لە رووكەشدا هەنگاوی توركیا راستەوخۆ پەیوەستە بە جەنگی سەر غەزە، بەڵام رووداوەكانی سەر گۆڕەپانی سووریا قووسایی خۆیان، هەڵگری پاشخانی گەورەی ئەو بڕیارەن.
لەگەڵ كەوتنی بەشار ئەسەد لە كۆتایی ساڵی (2024) و سەركەوتنی ئەحمەد شەرع، وەك كەسایەتیەكی نزیك لە ئەنقەرە هاوكێشەیەكی نوێ لە دیمەشق دەركەوت.
یەكێك لە دیارترین هاوكێشە نوێكان، ئەوەبوو ئیسرائیل بۆشایی سیاسی لە سووریا قۆستەوە بۆ چڕكردنەوەی گورزە ئاسمانییەكانی دژ بە دیمەشق و وێرانكردنی توانا سەربازییەكانی سوپای سوویا بە تەواوی.
هەروەها ئیسرائیل پاڵپشتی فراوانی پێشكەشی كورد و دروزەكان كرد لە هەوڵەكانیان بۆ دامەزراندنی كیانی حكومی خۆبەڕێوەبردن، تەنانەت سیستەمێكی فیدراڵیش لەناو سووریا.
ئەو ماڵپەڕە ئێرانییە نووسیوویەتی، ئەو جووڵانەی ئیسرائیل هەڵوێستی شەرع لاواز دەكات، كە وا دەكات توركیا بكات بە كاراكتەرێك لە سووریای دوای بەشار ئەسەد، ئەو هەنگاوەی دوایی توركیاش بەشێكە لە كاردانەوەكانی دژ بە سیاسەتی تەلئەبیب لە سووریا، چونكە ئەنقەرە ترسی ئەوەی هەیە پلانی ئیسرائیل لە پاڵپشتی كەمینەكانی سووریا ببێتە هۆی درووستبوونی ناوچەی حكومی زاتی، كە ئەوەش حكومەتی ناوەندی سووریا لاواز دەكات.
لێكەوتەكان
كاریگەرییەكانی ئەو بڕیاری پچڕاندنی پەیوەندییە ئابوورییەكان لەسەر ئیسرائیل، تەنیا هەنگاوێكی سیمبولی نییە، بەڵكوو بڕیارێكە لێكەوتەی كردەیی لەسەر ئیسرائیل دەبێت، چونكە ئیسرائیا بەشێك لە پێداویستییەكانی لە رێگەی تۆماركردنی داواكارییەكان بە ناوی دەسەڵاتی فەڵەستینی هاوردە دەكات، بەڵام ئەو ئاراستەیە لەدوای راگەیاندنی ئەنقەرە مامەڵەكانی بە تەواوی وەستاند، ئەوەش ئیسرائیل ناچار دەكات پەنا بۆ رێگەی جێگرەوە ببات، كە تێچووی زیاترەو، دابینكردنی پێداویستییە سەرەكییەكان قوورستر دەكات.
سەبارەت بە بواری وزە ماڵپەڕی دیپلۆماسی ئێران دەڵێت، وەستاندنی هەناردەی نەوت لە بەندەری جیهانەوە بۆ ئیسرائیل هاوكێشەی سێقۆڵی توركیا و ئازەربایجان و ئیسرائیل ئاڵۆز دەكات، چونكە باكۆ پەیوەندی ستراتیژی بەتینی لەگەڵ تەلئەبیب هەیە، ئەو هەنگاوەش دەبێتە هۆی ئەوەی باكۆ ناچار پێداچوونەوە بە پلانی هەناردە بكاتەوە، كە لەدواجار ئەوەش دەبێتە هۆی درووستبوونی ساردی لە پەیوەندییەكانی ئەنقەرە و باكۆ.
ئەو ماڵپەڕە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، داخستنی ئاسمانی توركیا بەڕووی فڕۆكەوانی ئیسرائیلی لە هەموو رێكارەكان زیاتر كاریگەری بووە، سەرەڕای ناكۆكییەكانی نێوانیان بەڵام كۆمپانیا ئیسرائیلییەكان لە سەرووی هەموویانەوە كۆمپانیا (عال) ئاسمانی توركیای بەكاردەهێنا، بەڵام ئەو بڕیارە نوێیە ناچاری كردووە پشت بەڕێوەی درێژتر ببەستێت، كە بەهۆی ئەوەی گەشتەكان لە تەلئەبیبەوە روودەكەنە جۆرجیا و رووسیا و ئازەربایجان، كە پێشتر لە نێوان تەبلیس و تەلئەبیب تەنیا دوو كاتژمێربوو، بەڵام ئێستا گۆڕاوە بۆ پێنج كاتژمێر.
ئاڵنگەرییەكی سەخت
سەبارەت بە كاردانەوەكانی ئیسرائیل بەرانبەر ئەو هەنگاوە، تاوەكوو ئێستا بە فەرمی هیچ هەڵوێستی بەرانبەر بڕیارەكەی توركیا نەبوو، بەڵام دەزگا راگەیاندنەكان ئاماژە بەوە دەكەن، دڵەڕاوكێی زۆر لای بەرپرسانی كەرتی فڕۆكەوانی درووست بووە.
شارەزایانیش پێیانوایە داخستنی ئاسمان پێچەوانەی رێككەوتنی شیاكاگۆیە بۆ فڕۆكەوانی مەدەنی نێودەوڵەتی، ئەوەندە هەیە توركیا دەتوانێت پاساو بۆ ئەو هەڵوێستەی خۆی بهێنێتەوە بە پێداویستی ئاسایشی نەتەوەیی، لە سایەی ئەو ئاڵۆزییە بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رووبەڕووی دوو بژاردەی قورس دەبێتەوە.
یا دەبێت بچێتە دانوستاندن لەگەڵ ئەنقەرە، یا دەبێت ئامادەكاری بكات بۆ ئەگەری رووبەڕوونەوە لە ئاسمانی سووریا، كە دەرفەتی بەریەكەوتنی فڕۆكە جەنگییەكانی هەردوولا لە ئاسمانی سووریا زیاد دەكات.
بە پشبەستن لەو لێكەوتانە هەنگاوی داخستنی ئاسمانی توركیا و پچڕاندنی پەیوەندییە ئابوورییەكان لەگەڵ ئیسرائیل تەنیا كاردانەوە بەرانبەر جەنگی غەزە نییە، بەڵكوو لە ئەنجامی تێكەڵەیەك لە فاكتەری سیاسی و جیۆسیاسی و ئەمنیە لەو ناوچەیە.
بەگوێرەی ئەو راپۆرتە ئەنقەرە پێیوایە پاڵپشتی ئیسرائیل بۆ كورد و دروز لە سووریا ئامانج لێی كەمكردنەوەی دەسەڵاتی حكومەتی ئەحمەد شەرعە، كە ئەنقەرە پاڵپشتی دەكات، كە هەڕەشەیەكی راستەوخۆیە بۆ سەر هەژموونی توركیا لە سووریای نوێ، لە لایەكی دیكەشەوە فشاری رایگشتی توركیا و بەرانبەر قەیرانی مرۆیی لە غەزە، كە بۆتە پاڵنەر حكومەتی ئەردۆغان سیاسەتی توندتر بەرانبەر ئیسرائی پەیڕەو بكات.
ئەگەری بەهێز ئەوەیە ئەو ئاڵۆزیانە كاریگەری لەسەر پەیوەندییەكانی ئەنقەرە و تەلئەبیب و هاوكێشەی وزە و بازرگانی لەو ناوچەیە بەگشتی دەبێت، توركیا پێیوایە بەو هەنگاوە پێگەی خۆی وەك دیارترین ركابەر لە سەركردایەتی سیاسی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهێز دەكات، بەڵام لە هەمان كاتدا ئەو هەنگاوە پێداویستی ئابووری و دیپلۆماسی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا چارەنووسی دەسەڵاتی ئەحمەد شەرع و توانای توركیا لەسەر پاڵپشتی دوو فاكتەری یەكلاكەرەوەن بۆ دیاریكردنی قۆناغی داهاتوو.
سەرچاوە: ماڵپەڕی ئیستقلال
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment