وەزیرى ناوخۆى تورکیا: رێکارى پێویست دژ بە جەهەپە دەگرینەبەر
نوچەنێت
ئەمڕۆ دووشەممە (هەشتی ئەیلوول/2025) ماڵپەڕی (زەمانى تورکى) بڵاوى کردەوە، وەزیرى ناوخۆى تورکیا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، هەرگیز رێگە بە بانگەشەکانى شەقام نادەین کە ئامانجی زیانگەیاندنە بە سیستەمى گشتى و سەلامەتى هاووڵاتیانمان.
یەرلى کایا دەشڵێت، بەگوێرەى ئەو بڕیارە کاتییەى لە دەزگاى ئاشتەوایى مەدەنى لە ئیستەنبۆڵ لە دووى ئەیلوولى 2025 دەرچووە، سەرۆکى پارتى گەلى کۆمارى لە ئیستەنبۆڵ و ئەندامانى بەڕێوەبردن دوورخراینەوە، بە شێوەیەکى کاتى ئەنجوومەنێکى کاتى لە شوێنى ئەوانە داندراوە.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانى جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، پشتگوێخستنى بڕیارەکانى دادگا و هاندانى جەماوەر بۆ شەقام تەحەدایەکى روونى یاسایە، هیچ کەس لەسوورى یاسا نییە، حکومەت هەموو رێکارێکى پێویست دژ هەر هەوڵێکى نایاسایى دەگرێتەبەر.
سەبارەت با کاردانەوەى لایەنگرانى جەهەپە وەزیرى ناوخۆى نورکیا لە بەشێکى دیکەى قسەکانى دەڵێت، هەرگیز رێگە بە ئیستفزازکردنى شەقامى تورکى نادەین.
لە (2025/9/2) دادگاى ئیستەنبۆڵ بەرپرسى یەکەمى جەهەپە و ئەندامانى ئیستەنبۆڵى بە تۆمەتى ساختەکارى لە کۆنگرەى ئەو حزبە لە (2023) دوورخستەوە، ئەوەش کاردانەوەى توندى لایەنگرانى پارتى گەلى کۆمارى لێکەوتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment