ئەرمینیا و تورکیا بۆ جارى شەشەم بۆ ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانیان کۆدەبنەوە
نوچەنێت
رۆژى پێنجشەممە (2025/9/11) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ)ى بڵاوى کردەوە، وەزارەتى دەرەوەى تورکیا لە راگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە، تێیدا باس لە ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى لیژینەى ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانى نێوان ئەنقەرە و یەریڤان دەکات.
لە راگەیێندراوەکە هاتووە، سەردار قلیچ، باڵیۆزى تورکیا و رۆبن رۆبینیان، جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى ئەرمینیا نوێنەرایەتى هەردوو وڵاتیان کردووە، کە هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر بەرێوەچوونى ئاساییکردنەوەى گشتگیرى هەردوو وڵات کردووە.
لەو کۆبوونەوە هەردوولا جەختیان لەسەر جێبەجێکردنى لێتێگەیشتنە بڕیارلێدراوەکانى رابردوو کردەوە، بەتایبەت کۆبوونەوەى یەکى تەمووزى (2022) کە سەبارەت بە کردنەوەى سنوورەکانى هەردوو وڵات، لەو کۆبوونەوە هەردوو نوێنەرى تایبەت بڕیاریان دا لایەنە پەیوەندییدارەکانى هەردوو وڵات دەست بە رێکارە تەکنییەکیان بکەن بۆ دووبارە شیاندنەوە و بەگەڕخستنى هێڵى ئاسنى قارس ــ کۆمرى و هێڵى کارەباىی.
لە بەشێکى دیکەى کۆبوونەوە، هەردوولا رێککەوتن لەسەر بەهێزکردنى هەماهەنگى لە بوارەکانى کلتوورى و ئەکادیمى، لە رێگەى خوێندنى قوتابیانى خوێندنى باڵا، ئەوە جگەوەش رێککەوتن لەسەر نۆژەنکردنەوەى پردى ئانى رێگەى حەریرى مێژوویى.
لە راگەیێندراوەکە هاتووە، هەردوو رێککەوتن لەسەر هەنگاوى پێویست بۆ بەگەڕخستنى کۆمپانیاکانى فڕۆکەوانى و دەستپێکردنى گەشتى راستەوخۆ بە چەند لایەک، کە لە هاوینى (2026) دەست پێبکات و ژمارەى گەشتەکانى نێوان هەردوو وڵات زیاد بکات.
بەگوێرەى راگەیێندراوى وەزارەتى دەرەوەى تورکیا، هەریەک لە قلیچ و رۆبینیان پابەندى خۆیان بەو ئاراستەیە دووبارە کردەوە، بەبێ هیچ مەرجێکى پێشوەختە.
لە ناوەڕاستى مانگى ئادارى (2025) نیکۆڵ باشینینیان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى رایگەیاند، ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانى وڵاتەکەى لەگەڵ تورکیا بۆتە بابەتى کات.
لە مانگى کانوونى یەکەمى (2021) تورکیا سەردار قلیچ، باڵیۆزى پێشووى وڵاتەکەى لە ئەمەریکا وەک نوێنەرى تایبەت بۆ گفتوگۆکانى ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانى لەگەڵ ئەرمینیا دیارى کرد، لە هەمان کاتدا ئەرمینیا رۆبینیانى وەک نوێنەرى تایبەت دیاری کرد بۆ گفتوگۆکردن لەنێوان
لە (1991) تورکیا و ئێران بە فەرمى پەیوەندیان راستەوخۆیان نەبووە، لە (1993) وە، سنوورەکانیان بەرووى یەکترى داخراوە، لە رێگەى جۆرجیاوە بارهەڵگرەکانیان هاتوچۆ دەکەن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment