ئەردۆغان: کۆبوونەوەم لەگەڵ ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر گرینگە تورکیە

نوچە نێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت، سەرۆکی تورکیا رایگەیاند، "لەگەڵ بەرێز ترەمپ سەبارەت بە دۆخی سووریا گفتوگۆ دەکەین چونکە پەیوەندی بە ئاسایشی ناوچەکەمانەوە هەیە."

ئەمڕۆ دووشەممە (22/ئەیلوول/2025) ماڵپەڕی (میللەت) بڵاویکردەوە، (80)ـهەمین کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک بە بەشدار چەند سەرۆکی وڵاتان بەرێوەدەچێت، سەرۆک کۆماری تورکیاش یەکێکە لەو سەرۆکانە بەشداری کۆبوونەوەکە دەکات.

ئەردۆغان لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی لە ئەمەریکا بڕیارە (25)ـی ئەیلوولی (2025)، لەگەڵ ترەمپ کۆببێتەوە، لەوبارەیەوە ئەردۆغان بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، "تەوەرێکی گرینگی کۆبوونەوەکەمان بریتیە لە پرسی سووریا، چونکە پەیوەندی بە ئاسایشی وڵاتەکەمانەوە هەیە. هەر هەنگاوێک بنرێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بۆ تورکیا گرینگە و دەبێت لەگەڵ بەرێز ترەمپ باسیان بکەین."

بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای تورکیا، بریارە ئەردۆغان ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان وتارێک پێشکەش بکات، هەر لە چوارچێوەی دیدارەکانی لە نیویۆرک لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا کۆدەبێتەوە.

هەروەها میدیاکانی سەر بە ئۆپۆزسیۆنی تورکیا رەخنە لە سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ ئەمەریکا دەگرن و سەرنجیان خستۆتە سەر کۆبوونەوەی ئەردۆغان و ترەمپ و رایانگەیاندووە، ئەردۆغان بەر لە بەرێکەوتنی بۆ ئەمەریکا باسی لە ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە کردوو گوتی، "وەک دوو دۆست و هاورێ پرسەکانی ئاسایشی ناوچەکە باس دەکەین، باس لە هاوکاری بازرگانی و وەبەرهێنان و پیشەسازی بەرگریی دەکەین کە سوود بە پەیوەندی هەردوو وڵات بگەینێت."، بەڵام ئەردۆغان بەهیچ شێوەیەک باسی پرسی فەلەستینی نەکرد کە لەکاتێکدا لە هەموو وتارەکانی هێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل. ئەمەش گومانەکانی لەسەر دەنگۆی سەرۆکی جەهەپە زیاتر کرد.

هاوکات بەر لە سەردانی ئەردۆغان، ئۆزگور ئۆزەل سەرۆکی گشتی جەهەپە لە لێداوانێکیدا ئاشکرایکرد، (13)ـی ئەیلوول لە کۆشکی دۆڵمە باخچە بەنهێنی جونیۆر کوری دۆناڵد ترەمپ سەردانی تورکیای کردووە و بەر لە سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ نیۆرک دانوستانێکیان ئەنجام داوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین