رۆژنامەی سەباحی توركی: لە نەتەوە یەكگرتووەكان هێرشی ئەلیكترۆنی كرایە سەر ئەردۆغان
نوچە نێت
ئەمرۆ سێشەممە (23/ئەیلوول/2025) ماڵپەڕی (ئاڕتی)بڵاوی كردەوە، لە كاتی قسەكردنی سەرۆك كۆماری توركیا سەبارەت بە سیاسەتەكانی ئیسرائیل لەو ناوچەیە مایكرەفۆنی قسەكردنی دەنگی نەما، رۆژنامەی سەباحی توركی دەڵێت، هێرشەكە ئەلیكترۆنی بووە.
لە راگەیێندراوی سەرۆكایەتی توركیا هاتووە، بەگوێرەی رێكارەكانی كۆنفراسی باڵای نێودەوڵەتی سەبارەت بە چارەسەری دۆزی فەڵەستین جێبەجێكردنی چارەسەری دوو دەوڵەت پێنج خولەك بۆ سەرۆكی وڵات و حكومەتەكان دیاری كرلبوو، سێ خولەك بۆ قسەكەرەكانی دیكە دیاری كرابوو، وتارەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغان خرابووە ژێر ئەو سیستەمە، بۆیە كارەكە پەیوەست نەبوو بە رەتكردنەوەی وتاری سەرۆكی توركیا، یاخود بڕینی بە مەبەست.
فەرمانگەی سەرۆكایەتی توركیا روونی دەكاتەوە، لەكاتی وتارەكەی ئەردۆغان چەپڵەیەكی زۆر لێدرا، ئەوەش بووە هۆی تێپەڕاندنی ماوەی دیاریكراو.
بەگوتەی سەرۆكایەتی توركیا ماكرەفۆنەكە بەگوێرەی پێوەری تەكنیكی خۆی وەستاوە، كە لەدوای پێنج خولەك كۆتایی دێت، دوای ئەوەش سەرۆك كۆماری توركیا بە ماوەیەكی كۆتایی بە وتارەكەی هێناوە.
لە لایەكی دیكەوە لە وتاری مارك كارنی، سەرۆك وەزیرانی كەندا لەكاتی پێشكەكردنی وتارەكەی رایگەیاند، وڵاتەكەی بە فەرمی دان بە دەوڵەتی فەڵەستینی دادەنێت، بەوەش پێشوازییەكی گەرمی لێكرا، لەكاتی ئەم قسانەی هاوشێوەی وتارەكەی ئەردۆغان قسەكانی پچڕا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment