توركیا هێڵی شەمەندەفەری سەردەمی عوسمانییەكان بۆ سووریا نۆژەن دەكاتەوە تورکیە

نوچە نێت

عەبدولقادر ئۆرال ئۆغلۆ، وەزیری گواستنەوەی توركیا رایگەیاند، لەگەڵ حكومەتی سووریا رێككەوتوون بۆ نۆژەنكردنەوە و بەگەڕخستنەوەی هێڵی مێژوویی شەمەندەفەری نێوان سووریا و ئوردن و سعوودیە، كە زیاتر لە سەدەیەك پێش ئێستا عوسمانییەكان درووستی كردووە.

سێشەممە (23/ ئەیلوول/2025) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاوی كردەوە، وەزیری گواستنەوەی توركیا ستایشی هەوڵەكانی بەگەڕخستنەوەی هێڵی شەمەندەفەری نێوان توركیا و سووریا و ئوردنی كرد.

سەبارەت بە وادەی دەستپێكردنی هەوڵەكان وەزیری گواستنەوەی توركیا لە بەشێكی دیكەی قسەكانی گوتی، هەنگاوی یەكەمی بەگەڕخستنەوەی ئەو هێڵە مێژوویی لە كۆبوونەوەی تەكنیكی وەزیرانی گواستنەوەی توركیا و ئوردن لە (2025/9/11) دەستی پێكرد، هەر لەو كۆبوونەوە لەسەر ئەو (30) كیلۆمەترەی كە لە ژێرخانی هێڵەكی شەمەندەری حیجاز ماوە لە سووریا رێككەوتووین، ئوردن لێكۆڵینەوە لە لایەنی تەكینكی بۆ چاككردنەوە و بەگەڕخستنەوەی شەمەندەفەرەكان و گەڕی بەگەڕخستنی شەمەندەفەری تایبەت بە هێڵی حیجاز تا دیمەشق دەكات.

ئۆغلۆ جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە، یەكێك لە گرنگترین ئەنجامەكانی كۆبوونەوەی سێقۆڵی دەستپێكردنەوەی وشكانی نێوان ئوردن و توركیا بوو بە رێگەی سووریا، كە بەهۆی جەنگی سووریا ماوەی (13) ساڵە وەستاوە.

وەزیری گواستنەوەی توركیا دەشڵێت، هەر لەو كۆبوونەوە پرسی رێڕەوەكانی گواستنەوە باسی لێوەكراوە، كە توركیا لە رێگەی بەندەری عەقەبە زیاتر بە دەریای سوور دەبەستێتەوە، هەروەها لە باسمان لە رێكارەكانی بەدواچوونی لایەنی تەكنیكی كرد بە هاوبەشی، ئەوەش بۆ ئەوەی گەیشتن بە سووریا و ئوردن لە رێگەی رێڕەوەكانی گواستنەوەی نێودەوڵەتی لە رێگەی توركیا باشتر بكەین.

هێڵی گواستنەوەی شەمەندەفەری حیجاز هێڵێكی مێژووییە، عوسمانییەكان لەسەرەتاكانی سەدەی بیستەم درووستیان كردووە، ئامانج لەو رێگەیە بەستنەوەی دیمەشق بوو بە مەدینە، كە ژمارەیەك شار و شارۆچكە لە سووریا و ئوردن و سعوودیە تێدەپەڕێ، ئەوەش بۆ ئاسانكاری بوو بۆ گەشتیان حاجیان بۆ حیجاز.

بیرۆكەی ئەو هێڵە لە ساڵی 1900 دەستی پێكرد، مانگی ئەیلوولی هەمان ساڵ بە فەرمانی سوڵتان عەبدولحەمیدی عوسمانی كارەكانی دەستی پێكرد، لە ساڵی 1908 كۆتایی هات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین